ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: معروف مه‌لا عه‌ولا روستایی
سه‌ر له به‌یانی 25/4/2012 به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز مامۆستا شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان‌و، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان زانایان كارگێڕ‌و، ئه‌ندامانی لق‌و، به‌رپرسی ناوچه‌كانی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان به‌رێوه‌چوو.
ئه‌مه‌و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوای باسكردن‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان‌و عیراق به‌گشتی، دووپاتی پشتیوانی كرایه‌وه بۆ هه‌ڵوێسته‌كانی سه‌ركردایه‌تی كورد له هه‌مبه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی كورد، هه‌روه‌ها چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرنگ خرانه به‌ر باس‌و لێكۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به‌زیاتر خزمه‌ت گه‌یاندن به زانایانی ئاینی‌و، به پیره‌وه‌چونی كێشه‌و گیر‌و گرفته‌كانیان‌و، گرتنه‌به‌ری ڕێ‌و شوێنی گونجاوتر بۆ زیاتر كاراكردنی ناوچه‌كانی یه‌كێتی زانایان له سنوری لقی هه‌ولێر .
|