ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: مه‌عروف مه‌لا عه‌ولا روستایی
سه‌ر له به‌یانی 25/4/2012 به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی كردن له به‌كۆتاهێنانی كۆنفراسه‌كانی ناوخۆی لقه‌كان‌و، هه‌ڵبژاردنی ستافی نوێی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌ڕێز مامۆستا شێخ نیاز راغب دێگه‌یی، به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان، به‌یاوه‌ری به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا عمر محی الدین‌و، مامۆستا مه‌لا مصگفی مه‌لا محمد‌و، مه‌لا عبدالله سورچی كارگێڕانی لق‌و، مه‌لا معروف روستایی‌و، مه‌لا محمد روستایی ئه‌ندامانی لق‌و، مامۆستا مه‌لا عبدالرحمن گردجۆتیاری ئه‌ندامی لێژنه‌ی فه‌توای هه‌ولێر، سه‌ردانی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستانیان كرد.
ئه‌مه‌و له لایه‌ن خۆیانه‌وه شاندی لقی زانایان هیوایان خواست ستاف‌و كۆنفڕانسی تازه خزمه‌تی زیاتری جه‌ماوه‌ری شاری هه‌ولێر بكات به‌هه‌موو چین‌و توێژه‌كانیه‌وه‌و، هۆكاری به‌ره‌وپێشبردنی كوردستان‌و، دروستكردنی ره‌وشی ئارامی بێت بۆ شاری هه‌ولێر .
|