راگه‌یاندنی لقی رانیه
سه‌رله به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه 23/4/2012 شاندێكی كۆمیته‌ی سه‌نگه‌سه‌ری یه‌كێتی ژنان، كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان خه‌بات خان به‌رپرسی لقی راپه‌رینی یه‌كێتی ژنان‌و، خاتو فه‌وزیه مه‌لا نه‌بی كارگێڕی كۆمیته‌ی سه‌نگه‌سه‌ری یه‌كێتی ژنان سه‌ردانی لقی رانیه‌ی یه‌كێتی زانایانیان كرد‌و، له لایه‌ن به‌ڕێزان به‌رپرس‌و كارگێڕانی لق به گه‌رمی پێشوازیان لێكرا.
ئه‌مه‌و له دانیشتنێكدا، گفتوگۆ‌و راگۆڕینه‌وه له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێكی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌نوكه‌یی كرا، به تایبه‌ت كێشه‌ی ماره‌كردنی كچی بچووك، كه‌تائێستاش كێشه‌ی زۆریان له‌ده‌ڤه‌ره‌كه دروست كردوه.
شایه‌نی باسه: شانده‌كه هه‌وڵ‌و چاڵاكیه‌كانی زانایانیان به‌رزنرخاندو، له به‌رامبه‌ریشدا لقی رانیه‌ش ئاماده‌یی ته‌واوی پشتیوانی‌و هه‌ماهه‌نگی خۆی بۆ هه‌ر كارێكی چاكخوازی‌و به‌ره‌وپێشبردنی ئاستی رۆشنبیری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ربری.
|