له ئاهه‌نگێكی شاسته‌دا ئه‌مڕۆ سه‌ر له به‌یانی (26/4/2012) فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی هه‌ولێر هه‌ڵستا به خه‌لاتكردنی چه‌ند كه‌سێك، كه له ماوه‌ی ساڵی رابردوودا رۆڵیان هه‌بووه له بواری ژینگه‌و وشیاركردنه‌وه‌ی هاووڵاتیان‌و هاریكاریكردنی رێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به‌م بواره‌وه، له‌ناویاندا (مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی) سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و، (مه‌لا جه‌عفه‌ر گوانی) به‌رپرسی راگه‌یاندنی یه‌كێتی زانایان خه‌ڵات كرابوون، وه‌ك له خه‌ڵاته‌كه هاتووه: (به‌بۆنه‌ی رۆژی ژینگه‌ی كوردستان (16/4/2012) به‌هۆی ئه‌و رۆڵه‌ی كه نواندوتانه بۆ پاراستنی ژینگه‌و هۆشیاری ژینگه‌یی له سنووری پارێزگای هه‌ولێر، فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی هه‌ولێر سوپاس‌و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان ده‌كات).
|