ئا: سایتی زانایان
رۆژانی ((22،23،24)-4-2012) له شاری سۆران ڤیستیڤاڵێك له ژێر ناونیشانی (پێكه‌وه بۆ سه‌ربه‌خۆیی‌و ئایینده‌یه‌كی گه‌شتر) به‌ڕێوه‌چوو، كه تێیدا كۆمه‌ڵێك كه‌سی (شاعیر)و (هونه‌رمه‌ند)یان داوه‌ت كرد بوو.
ئه‌وه‌ی له‌م ڤیستیڤاڵه، به‌تایبه‌تی له دوا رۆژی‌دا باسكرا‌و خوێندرایه‌وه، بووه مایه‌ی نیگه‌رانی زۆری هاووڵاتیان‌و به‌تایبه‌تیش مامۆستایانی ئایینی، چونكه به ئاشكرا ته‌جاوز بوو به‌سه‌ر ده‌قه‌كانی قورئانی پیرۆز‌و په‌یامی ئیسلام‌و، مێژووی پڕشكۆی زانایانی ئایینی.
ئه‌وه‌ی ته‌واو جێگه‌ی تێڕامان بوو، شێوازی ئه‌داكردن‌و چۆنیه‌تییه‌كه‌ی بوو، چونكه پێشتر هه‌میشه گله‌یی ئه‌وه له مامۆستایانی ئایینی ده‌كرا، به‌وه‌ی ئه‌م جۆره نووسه‌ر‌و (شاعیر)انه شته‌كانیان له كتێب‌و رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان ده‌نووسن، كه‌چی مامۆستایانی ئایینی له‌سه‌ر مینبه‌ر‌و ته‌له‌فزیۆن‌و بۆ به‌رچاوی خه‌ڵك ده‌یڵین، به‌ڵام ئه‌مجاره به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌م شتانه كه ده‌كران به قوڕگێكی پڕ له حه‌ماسه‌ت‌و، له هۆڵێكی گه‌وره‌و به به‌رچاوی خه‌ڵك‌و له ڤیستیڤاڵێكی وه‌ك ناویان نا بوو (رۆشنبیری)و به گواستنه‌وه‌ی چه‌ند كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنی بوو، كه نه‌ك ته‌نها (100) كه‌س یان زیاتری ناو مزگه‌وت گوێبیستی ده‌بوون، به‌ڵكو بۆ هه‌موو دونیا له كه‌ناڵه ئاسمانیه‌كانه‌وه په‌خش ده‌كرا. سه‌یرتریش ئه‌وه بوو، چۆن خه‌ڵكێك به چه‌پڵه‌رێزان پێشوازییان له‌و قسانه ده‌كرد‌و، هاوارییان بۆ ده‌كردن، ئه‌مه‌ش هه‌موو ئه‌و قسانه هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه، كه پێشتر وه‌ك ره‌خنه‌و گله‌یی ئاراسته‌ی مامۆستایانی ئایینی ده‌كرا، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی كرا ئه‌گه‌ر له رووی یاساییه‌وه ته‌ماشا بكرێت، هیچ مه‌جالێكی یاسایی نییه، كه له‌سه‌ر تیڤی‌و له‌ناو هۆڵێكی گه‌وره‌وه ته‌جاوز به‌سه‌ر قورئان‌و پیرۆزییه‌كانه‌وه بكرێت.
له هه‌ندێك له دیمه‌نه‌كانی ناو شیعره‌كان به روونی سوكایه‌تی به قورئانی پیرۆز‌و سوره‌تی نیسائه‌وه ده‌كرا‌و، هه‌روه‌ها مامۆستایانی ئایینیشان به پشتیوانیكاری ئه‌م سوره‌ته وه‌ك تۆمه‌تبار پیشان ده‌دان، له هه‌مووشی سه‌یرتر ئه‌م وشانه به چه‌پڵه‌لێدان كۆتایی پێده‌هات، جا ئایا به‌بێ تێفكرین ئه‌م قسه له‌لای ئاماده‌بووانه‌وه تێده‌په‌ڕین، یان هه‌ر به‌ڕاستی ئامانج له‌و ڤیستیڤاڵه لێدانی ئیسلام به گشتی‌و قورئانی پیرۆز به‌تایبه‌تی بوو، ئه‌وه سه‌رباری ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك به‌بێ رێزی له‌ناو چه‌ند شیعرێك ناوی خوا دووباره ده‌كرایه‌وه‌و شتگه‌لێكی بۆ به‌كارده‌هێندرا، كه له پێگه‌ی مرۆڤه‌كان ناوه‌شێًته‌وه، چ جای بۆ پێگه‌ی خوای گه‌وره به‌كار بهێندرێت، یان ئایه‌ته‌كانی قورئان به‌شێوه‌ی شیعر‌و گاڵته‌ئامێزی به‌كار ده‌هێندران، یان پێغه‌مبه‌ران به‌راوردی كه‌سانی دیكه‌یان پێ ده‌كرا.
به‌شێكی دیكه‌ی شیعره‌كان بۆ هێرشكردنه سه‌ر پێگه‌و مێژوو‌و رۆڵی مامۆستایانی ئایینی بوو، له كاتێكدا خه‌ڵكی غه‌یره كورد پێش خۆمان شایه‌تی بۆ رۆڵی ئه‌كتیڤ‌و كارای مامۆستایانی ئایینی له مێژووی كورد ده‌ده‌ن، كه هه‌تا كورد ماوه، ئه‌گه‌ر هه‌زاران ڤیستیڤاڵی دیكه‌ش ئه‌نجام بدرێن، ناتوانن له ناو‌و رۆڵ‌و پێگه‌ی مامۆستایانی ئایینی بچنه ده‌ره‌وه، كه‌چی له‌م ڤیستیڤاڵه مامۆستای ئایینی به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرا، له سوڕه‌تی نیسائه‌وه فێری ئۆلداری بووبێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی دینداری له‌م سوڕه‌ته شتێكی خراپ بێت، ئینجا داتنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه مه‌لا به زمانی كوردی خه‌ڵكی كافر كردبێت به فه‌توادان، تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی (مه‌لا) هه‌موو دونیای له كورد كردبێت، تا ده‌گاته ئه‌وه‌ی مه‌لایه‌كان هه‌موویان سه‌رخۆشن، چونكه قسه له‌سه‌ر مێژوو ده‌كه‌ن‌و، پێده‌چێ ئه‌وه ره‌خنه بێت، له‌وه‌ی مه‌لا هه‌میشه راوه‌ستاوه نایه‌وێت وشه‌كان بشێوێندرێن‌و، خه‌ڵكێك دوور له راسته‌قینه به كه‌یفی خۆی بینووسێته‌وه‌و ده‌ستكاری بكات، له كۆتاییدا ره‌خنه‌ی ئه‌وه له مه‌لا ده‌گرن، كه مه‌لا منداڵه‌كانمان فێر ده‌كه‌ن، ناوی (مه‌كه‌و مه‌دینه)یان لێ بنێن. ئه‌وه سه‌رباری ئه‌وه‌ی هاندانێكی به ئاشكرای تێدا بوو بۆ دووركه‌وتنه‌وه له ره‌وشت‌و به‌ها ئایینیه‌كان، ئه‌مه وه‌فای ئه‌و ڤیستیڤاڵه بۆ هه‌ڵوێست‌و ماندوبوونی مه‌لای كورد، كه تا ئێستاش له‌گه‌ڵ خۆشی‌و ناخۆشییه‌كانی گه‌له‌كه‌ی دایه.
ئه‌وانه ته‌نها چه‌ند شتێكی كه‌من، كه له‌و ڤیستیڤاڵه به‌كارهێندران، كه ته‌واو هه‌موو لایه‌كی نیگه‌ران كرد، به‌تایبه‌تی ماوه‌یه‌كه ئه‌و باسانه به‌م شێوه‌یه قسه‌ی لێوه ناكرێت، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر داوای به‌ڕێز كاك مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مامۆستایانی ئایینی‌و نووسه‌ران له كۆنگره‌یه‌كی لێكتێگه‌ییشتن له هه‌ولێر له شوباتی (2011) كۆبوونه‌وه‌و، له‌سه‌ر راسپارده‌ی ئه‌و، ئه‌م باسانه كه‌م كرانه‌وه‌و، هه‌وڵ درا شتی تایبه‌ت بۆ كه‌سی تایبه‌ت بێت‌و، خه‌ڵك به‌م شه‌ڕه (سه‌پێندراوه) سه‌رقاڵ نه‌كرێت، چونكه ئێستا كورد به قۆناغێكی سه‌ختتدا تێده‌په‌رێت، كه له‌ژێر چه‌نده‌ها مه‌ترسیدایه، نه‌ده‌بوو هه‌ر كه‌سێك خۆی به‌رۆشنبیر‌و غه‌مخۆری وڵات بزانێت، له‌ژێر ناوی بریقه‌داری وه‌ك سه‌ربه‌خۆیی كوردستان‌و ئایینده‌ی گه‌شتر، دڵی خه‌ڵكی كوردستان بڕه‌نجێنێت‌و، حسێب بۆ قورئان‌و ئیسلام‌و موسڵمانان نه‌كات‌و، به بیانووی ڤیستیڤاڵی رۆشنبیری كۆمه‌ڵه شیعرێك هه‌ڵبژارده بكه‌ن، كه له هیچ وڵاتێكی ئیسلامی به‌م شێوه ناخوێندرێنه‌وه.
|