راگەیاندنی لقی شەقڵاوە/م یوسف علی گەرەوەیی
سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی سێشهمه ڕێكه‌وتی 24/4/2012 شاندێكی باڵای لێژنه‌ی ئه‌وقاف له په‌ڕله‌مانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی به‌رێز دكتۆر به‌شیر حه‌داد، سه‌ردانی شارۆچكه‌ی شه‌قلاوه‌یان كرد‌و، له لایه‌ن به‌ڕیزان به‌رپرسی لقی شقلاوه‌ی یه‌كێتی زانایان‌و، به‌شێك له كارگێڕانی لق و، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له مامۆستایانی ئایینی سنوره‌كه‌و، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی شه‌قڵاوه به گه‌رمی پێشوازیان لێكرا.
ئه‌مه‌و وێڕای به‌خێرهێنانی شانده‌كه به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا ته‌حسین به‌رپرسی لقی زانایان، به‌ناوی زانایانی ده‌ڤه‌ره‌كه چه‌ند پێشنیارێكی خسته به‌رده‌م لێژنه‌ی ناوبراو، وه‌ك:
1_ هه‌وڵدان بۆ ئیعترافكردن به (شهادهی تعدیل)و وه‌رگیرانی خاوه‌نه‌كانیان له كۆلێژ‌و په‌یمانگاكان.
2_هه‌وڵدان بۆ زیادكردنی موچه‌ی زانایان به هه‌ر ناوێك بێت.
3_دانانی یاسا‌و سنورێك بۆ زهویو زاری ئهوقافو، چیتر خه‌ڵك به‌بێ یاسا ده‌ستكاری موڵكی مزگه‌وت نه‌كه‌ن.
4_دانانی یاسایه‌ك بۆ ناردنی زانایانی تازه‌دامه‌زراو بۆ شوینی دوور، له ناحیه‌و گوندهكانو، به‌موچه‌ی جیاواز.
5_دانانی پێوهرێكو یاسایه‌ك بۆ زیادبوونی رێژه‌ی وتار ی هه‌ینی له شار‌و شارۆچكه‌كان، به‌گوێره‌ی پێویست‌و له‌سه‌ر بڕیاری لێژنه‌ی فه‌توا.
6_هه‌وڵدان بۆ ناردنی زانایانی ئاینی، وه‌ك هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كانی تر، بۆ ولاتان به‌ناوی (سه‌فه‌ری علمی) یان (ایفاد).
7_هه‌وڵدان بۆ به‌خشینی زه‌وی بۆ ئه‌و زانایانه‌ی كه تائێستا زه‌ویان وه‌ر نه گرتوه.
ئه‌مه‌و پێشنیاره‌كانی لقی شه‌قلاوه به‌خۆشحاڵی و گرنگیه‌وه له لایه‌ن لێژنه‌كه وهرگیرانو، به‌ڵێنی گه‌یاندنیان درابه لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار.
له لایه‌كی دیكه‌وه‌و، سه‌رله به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه 25/4/2012 ئه‌نجومه‌نی لقی شه‌قلاوه، به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا تحسین خۆشناو به‌رپرسی لق، كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی مانگانه‌ی ئه‌نجام دا.
ئه‌مه‌و ده‌ستپێكی كۆبونه‌وه‌كه به خوێندنی چه‌ند ئایه‌تێك له قوڕئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد، پاشان به‌ڕێز به‌رپرسی لق له چه‌ند خاڵێكداكاروچاڵاكی و نوسراو و رێنماییه‌كانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی خسته‌روو، هه‌روه‌ها قسه‌و باسی تێروته‌سه‌لیان له بارهیهوهكراو، ده ستخۆشی كرا له مه‌كته‌بی ته‌نفیزی له‌هه‌مبه‌ر خه‌مخۆری و مشوریان بۆ پرسه ئاینیه‌كان و، بارودۆخی زانا یان، دواتر ده‌رفه‌ت درا به به‌ر پرسی ناو چه‌كان بۆ خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرت‌و كار‌و چاڵاكیه‌كانیان و، ڕێنمایی پێویستیان پێدرا بۆ زیاتر چالاككردنی ناوچه‌كان.
|