راگه‌یاندنی لقی شه‌قڵاوه:
سه‌رله به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی ٢٦/٤/٢٠١٢ لقی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایان پێشوازیكرد له به‌ڕێز شێخ قاسم به‌رزنجی به‌رێوه‌به‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ئه‌وقافی هه‌ولێرو، به‌رێز حاجی سه‌رباز به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی شه‌قلاوه.
ئه‌مه‌و له دانیشتنێكدا به‌ناوی زانایانی ئاماده‌بوو، به‌رێز مامۆستا مه‌لا تحسین خۆشناو به‌رپرسی لقی شه‌قلاوه‌ی یه‌كێتی زانایان، پاش به‌خێرهێنانی ناوبراوان، له‌لایه‌ن خۆیه‌وه چه‌ند پێشنیار‌و داواكاریه‌كی خسته به‌رده‌م شانده‌كه، له‌باره‌ی زانایان و مزگه وت و شوێنه‌ئاینیه‌كان و، زه‌وی وزاری ئه‌وقاف و شوێنه‌گه‌شتیاریه‌كان‌و، له لایه ن شانده‌كه به هه‌ند وه‌رگیران و، به‌ڵێنی جێبه‌جێكردنیان بۆ درا.
|