ڕاگه‌یاندنی لق/مه‌لا محمد بێگه‌ڵاسی
شاندێكی لقی پشده‌ری یه‌كێتی زانایان، به‌یاوه‌ری به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی قه‌ڵادزێ به‌شداری مه‌ڕاسیمی یادی كاره‌ساته كۆمه‌ڵكوژه‌كه‌ی شاری قه‌ڵادزێیان كرد، كه له 24/4/1974 فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی ڕژێمی به‌عسی تاوانكار به ناپاڵمی قه‌ده‌غه‌كراوی نێوده‌وڵه‌تی شاره‌كه‌یان بۆردومان كرد.
ئه‌مه‌و سه‌ره‌تای مه‌ڕاسیمه‌كه به‌خوێندنی چه‌ند ئایه‌تێك له قوڕئانی پیرۆز له‌لایه‌ن به‌ڕێز به‌رپرسی ئیداره‌ی لقی پشده‌ری زانایان مامۆستا مه‌لا سید عبدالرّحمن ه‌وه پێشكه‌شكرا‌و، دواتر چه‌ندین په‌خشان‌و، شیعر پێشكه‌شكران.
شایه‌نی باسه: جه‌ماوه‌رێكی زۆری ناوچه‌كه به‌شداری ئه‌و مه‌ڕاسیمه‌یان كرد، وێڕای ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌به‌رپرسانی باڵای حكومی و حیزبی .
هه‌مان ڕۆژو، دوای نیوه‌ڕۆ، به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا أحمدی خانه‌قا لێپرسراوی لقی پشده‌ر، به‌شداریكرد له كۆبونه‌وه‌یه‌كی سه‌رجه‌م به‌رپرسه ئیداریه‌كانی سنوری پشده‌ر له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و، ژماره‌یه‌ك پارله‌مانتارانی كوردستان، كه له‌هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی قه‌ڵادزێ سازكرابوو، به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پێداویستی و پڕۆژه‌كانی سنوری پشده‌ر.
|