راگه‌یاندنی لق/
له به‌رواری 25/4/2012 لقی رانیه‌ی یه‌كێتی زانایان، به‌ئاماده‌بوونی به‌رپرس‌و زۆرینه‌ی كارگێڕانی لق و، به‌رپرسی ناوچه‌كان، كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی مانگانه‌ی خۆی ئه‌نجامدا.
ئه‌مه‌و سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه به چه‌ند ئایه‌تێك له‌قوڕئانی پیرۆز ده‌ستیپێكرد، دواتر به‌ڕێز به‌رپرسی لق وێڕای به‌خێرهێنانی ئه‌ندامان و ده‌ستخۆشی له‌كاره‌كانیان، وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد‌و، تیایدا تیشكی خسته سه‌ر ره‌وشی ئه‌مڕۆی زانایان وكوردستان‌و، دوپاتی ئه‌وه‌ی كرده‌وه، كه‌زانایان نابێ له‌كاروانی ئه‌مڕۆ دوا بكه‌ون.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا ده‌ستخۆشیكرا له‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، به تایبه‌ت له باسی چۆنیه‌تی تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و زانایانه‌ی كه تائێستا (شهاده‌ی تعدیل)یان نی یه.
له كۆتایشدا گوێگیرا له راپۆرتی ناوچه‌كان و سه‌ركه‌وتوانه كۆتایی به كۆبوونه‌وه‌كه هات.
له لایه‌كی دیكه‌وه‌و له درێژه‌ی كار‌و چاڵاكیه‌كانی لق و ناوچه‌كانی، ناوچه‌ی سه‌ركه‌پكان له رێوره‌سمێكی ئاشته‌وایی تایبه‌تدا، كۆتایی هێنا به ناكۆكیه‌ك كه له‌نێوان دووبنه‌ماڵه هه‌بوو له‌سه‌ر پاوان له دۆلی شاورێ، هه روه‌ها له‌به‌رواری 24/4/2012 به سه‌رپه‌رشتی به‌رێز به‌رپرسی لق، له مه‌راسیمێكی ئاشته‌واییدا كۆتایی هات به كێشه‌ی نیوان دوو گوندی بناری قه‌ندیل، كه ماوه‌یه‌ك بوو له‌سه‌ر سنوری نێوانیان كێشه هه‌بوو .
|