ڕاگه‌یاندن/ ملامحه‌ممه‌د كه‌ڵكه‌سماقی .
ڕۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 24/4/2012 وه‌فدێكی باڵای ( حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران) به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز كاك ( مسته‌فا هیجری) سكرتێری حزب و به‌ڕێزان كاك ( حمه نه‌زیف قادری و كاك كاوه به‌هرامی) ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و كاك محه‌ممه‌د ساحێبی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی سلێمانی سه‌ردانی لقی سلێمانی یه‌كیه‌تی زانایانیان كردوو له‌لایه‌ن به‌ڕێزان به‌رپرسی لق مامۆستا نه‌جمه‌ددین قادر‌و كارگێڕان و چه‌ند به‌رپرس ناوچه‌یه‌ك به‌گه‌رمی پێشوازیان لێكرا ، ئه‌مه‌و له‌سه‌ردانه‌كه‌دا وێڕای به‌خێرهاتنی میوانانی وه‌فدی ناوبراو له وته‌یه‌كدا به‌ڕێز مامۆستا نه‌جمه‌ددین قادر به‌رپرسی لق كورته‌یه‌ك باسی له كار‌و چالاكیه‌كانی زانایان به گشتی و لقی سلێمانی به تایبه‌تی خسته ڕوو، وه باسی له گرنگی بوونی زانایانی ئاینی كرد له ناخی جه‌ماوه‌ری گه‌لی كورد به‌گشتی و ڕۆڵی زانایان له شۆڕشه‌كانی ( قازی محه‌ممه‌د ) ه‌وه تا ده‌گاته ئه‌مڕۆ ، دواتر له درێژه‌ی ووته‌كانیدا به‌رپرسی لق ئاماژه‌ی به درێژه‌دانی خه‌باتی هه‌وڵو تێكۆشان و كوردایه‌تی پێشه‌وای مه‌زن (قازی محه‌ممه‌د) كرده‌وه وهیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامی بۆ خواستن،
پاشان له به‌شێكی وته‌كانیدا جه‌ختی له گرنگی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی و سه‌ردانی هاوشێوه‌ی حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستانی له‌گه‌ڵ زانایاندا كرده‌وه و به پێویستی زانی له‌به‌رامبه‌ردا به‌ڕێز كاك (مسته‌فا هیجری) سوپاس وپێزانینی خۆی و وه‌فدی هاوڕێ ی بۆ پێشوازی لقی سلێمانی ده‌ربڕی و جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوانیان و خۆشحاڵی خۆیانیان ده‌ربڕی بۆ ئه‌و هه‌وڵ و كۆششانه‌ی كه ئه‌مڕۆ یه‌كیه‌تی زانایان وه‌ك ڕێكخراوێكی پێشكه‌وتوو مۆدێرن كار ده‌كه‌ن بۆ خزمه‌تی دینی پیرۆزی ئیسلام و گه‌لی كورد به‌گشتی.
له كۆتای وته‌كانی دا به‌ڕێزیان خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌و كار‌و چالاكیانه‌ی زانایان وهیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن ، شایه‌نی باسه هه‌ر یه‌ك له به‌ڕێزان مامۆستا نه‌جمه‌ددین وادی و مامۆستا شێخ بهاددین ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و به‌ڕێزان مامۆستا ئیبراهیم محه‌ممه‌د ڕه‌شید و مامۆستا عه‌باس و مامۆستا كه‌ریم عه‌بدوڵڵا و مامۆستا مسته‌فا سابیر و مامۆستا محه‌ممه‌د كه‌ڵكه‌سماقی كارگێڕانی لق و مامۆستا سه‌عید هه‌مزه و مامۆستا سه‌عید عه‌لی كه‌مال و مامۆستا ته‌ها محه‌ممه‌د به‌رپرسی ناوچه‌كان و چه‌ند كارگێڕ ناوچه‌یه‌ك ئاماده‌ی پێشوازیه‌كه بوون . پاشان به‌ریزه وه وه فدی میوان به ڕێكران .
|