راگه‌یاندنی لقی سۆران
ناوچه‌ی خه‌لیفانی یه‌كێتی زانایان، كه سه‌ربه‌لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایانه، له‌ماوه‌ی رابردوو چه‌ندین چاڵاكی ئه‌نجامداوه كه‌بریتین له:
ئه‌نجامدانی گه‌شته به‌هارێك به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز مه‌لا كامه‌ران به‌رپرسی ناوچه‌و، ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م كارگێڕانی ناوچه بۆ زانایانی سنوره‌كه‌ی، كه تیایداچه‌ندین مامۆستای ئاینی سه‌نته‌ری ناحیه‌ی خه‌لیفان و، ده‌وروبه‌ری به‌شداریان تێداكردو، بووه مایه‌ی خۆشحاڵی ئاماده‌بوان، ئه‌مه‌و گه‌شته‌كه بۆناوچه‌كانی شه‌قڵاوه‌و، دۆڵی هیران رێكخرابوو.
شاندێكی ناوچه‌كه، به سه‌رپه‌رشتی به‌رپرسی ناوچه‌و، یاوه‌ری ئه‌ندامان، سه‌ردانی مامۆستایانی ئاینی گونده‌كانی سه‌رچیایان كرد‌و، له‌نزیكه‌وه له كاروبار‌و ره‌وشی ژیانی به‌رێزیانیان كۆڵیه‌وه، هه‌روه‌ها له‌سه‌ردانه‌كه‌داكه سه‌رجه‌م مامۆستایانی ئاینی گونده‌كانی گۆڕه‌زو، كانی كۆلك و، جۆنه‌ره‌و، به‌نۆكه‌و، قه‌مه‌ریان، له‌لایه‌ن شاندی ناوچه به‌سه‌ركرانه‌وه‌و، به‌ڵێنی هه‌رهاوكاری وخه‌مخۆریه‌كیان بۆمامۆستایان دووپاتكرده‌وه‌و، گیانی برایه‌تی وكاركردن له‌پێناوبه‌ره‌وپێشبردنی ره‌وشی زانایان جه‌ختی له‌سه‌ركرایه‌وه.
هه‌رله درێژه‌ی چاڵاكیه‌كاندا شاندێكی ناوچه‌ی ناوبراو، له‌سه‌نته‌ری ناحیه‌ی خه‌لیفان چه‌ندین مامۆستای ئاینی به‌سه‌ركرده‌وه، كه له‌گه‌شتی عومڕه‌ی پیرۆز گه‌رابوونه‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه‌و، به‌مه‌به‌ستی زیاتر هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی ناحیه‌ی خه‌لیفان، ناوچه‌ی زانایانی خه‌لیفان، به‌سه‌رپه‌رشتی به‌رپرسی ناوچه‌وئاماده‌بوونی ته‌واوی ئه‌ندامانی ناوچه، هه‌ریه‌ك له دادگای به‌رایی و، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌و، ناوچه‌ی (پ.د.ك)و، بنكه‌ی ئاسایشی خه‌لیفانیان به‌سه‌ركرده‌وه، كه له‌سه‌رجه‌م سه‌ردانه‌كاندا پرسی تایبه‌ت به‌ره‌وشی ئه‌مڕۆی كوردستان و، زانایانی ئاینی باسی لێوه‌كراو، هه‌ماهه‌نگی وهاوكاری نێوانیان دووباره ته‌ئكیدكرایه‌وه.
|