راگه‌یاندنی لق:
سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه به‌رواری 28/4/2012 لقی شاره‌زوری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان به‌رپرسی لق مامۆستا شێخ غازی و، جێگری لق مامۆستا عبدالحمیدو، كارگێڕان و، سه‌رجه‌م به‌رپرسی ناوچه‌كانی سنوری لق، كۆبوونه‌وه‌ی مانگانه‌ی ئاسایی خۆی به‌ست.
ئه‌مه‌و پاش خوێندنی چه‌ند ئایه‌تێك قورئانی پیرۆز، به‌رپرسی لق وته‌یه‌كی پێكه‌شكرد، كه‌تێدا باسی بارودۆخی هه‌رێم وئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی پێدا تێده‌په‌ڕێت كرد‌و، باسی له‌ڕۆڵ و ئه‌رك وماندوبوونی زانایان و، هه‌روه‌هاچاڵاكی لقی له‌ماوه‌ی ئه‌و مانگه‌داخوێنده‌وه.
پاشان به‌ڕێز جێگری به‌پرسی لق چه‌ند پێشنیار‌و داواكاریه‌كی ئاڕاسته‌ی لق وناوچه‌كان كرد، دواتر به‌شه‌كان وسه‌رجه‌م ناوچه‌كان ڕاپۆرتی مانگانه‌ی خۆیانیان خوێنده‌وه.
|