ئیمرۆ دووشه‌ممه 30/4/2012 به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عبدالله مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌یه‌كی كرد له‌گه‌ڵا ئه‌و ماموستا ئاینیانه‌ی به‌شدار بوو له خولی راهێنان و به‌هێز كردنی گوتاری ئاینی كه له به‌رواری 5/5/2012 تا 2/6/2012 له زانكۆی ئه‌زهه‌ر له كۆماری میسری عه‌ره‌بی بۆ 30 زانای ئاینی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێته‌وه ، وه كردنه‌وه‌ی ئه‌م خوله له ئه‌نجامی جه‌ند دانیشنێكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان له‌گه‌ڵا شێخی ئه‌زهه‌ر هاتووه كه به‌هه‌ماهه‌نگی هه‌ردوولا خولێكی راهێنان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی مامۆستایانی ئایینی كوردستان بكرێته‌وه، ئه‌وه‌بوو شێخی ئه‌زهه‌ر ئاماده‌یی‌و هه‌ماهه‌نگی خۆیان نیشاندا‌و، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سه‌رجه‌م ئاماده‌كاری ئه‌م سه‌فه‌ره ئه‌نجام داوه ...
له‌لایه‌كی تریشه‌وه مه‌به‌ست له‌به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م خوله، پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كان‌و، سوود وه‌رگرتنه له ئه‌زموونی زانستی سه‌ركه‌تووی زانكۆی ئه‌زهه‌ر، به‌تایبه‌ت كه‌خوله‌كه به‌سه‌رپه‌رشتی خودی جه‌نابی شێخی ئه‌زهه‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چێت‌و، پسپۆڕان‌و كه‌سایه‌تی دیاری زانكۆی ناوبراو وانه‌كان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن‌و، بابه‌ته‌كان هه‌مه‌جۆرن له هه‌ریه‌ك له هزری ئیسلامی‌و، باسه فیقهیه سه‌رده‌میه‌كان.
و به‌شدار بووانی ئه‌م خوله‌ش زانایانی ئاینی هه‌رێم له سه‌رجه‌م شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له خۆه ده‌گرێت و هه‌ر له زاخۆ تا خانقین به‌ناوچه ته‌عریب كراوه‌كانیشه‌وه كه جه‌ند زانایه‌كی ناوچه دابرێره‌وه‌كانیش به‌شداری ئه‌م خوله ده‌كه‌ن .
به‌رێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان راسپارده‌ی ته‌واوی به‌شدار بووانی خوله‌كه‌ی كرد كه وێرای سوود وه‌رگرتن له زانایانی ئه‌زهه‌ر هه‌وڵا بده‌ن له رووی نه‌ته‌وه‌یشه‌وه رۆلێكی گه‌ش بۆ گه‌لی كورد و زانایانی كوردستان پێشان بده‌ن و ئه‌و پێشوه چوونه ئاینیه‌ی ئیمرۆ له هه‌رێمی كوردسیان هه‌یه به زانایانی ئاینی میسر و گه‌له‌كه‌ی ربگه‌ینینن ...
|