جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی باڵای فه‌توا: به‌كارهێنانی ئه‌و ئامێرانه به‌شێوه‌یه‌كی نێگه‌تیڤ‌و بۆ ته‌شهیرو سوكایه‌تی‌و ناوزڕاندن له رووی شه‌رعه‌وه رێگه پێدراو نیه‌و حه‌رام‌و گوناهه
ئا: موسلیم ملا صالح فریزی
ناوی خوازراو له مۆبایل‌و ئینته‌رنێت‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی وه‌كو: فه‌یسبوك‌و تویته‌رو..هتد. جێگای هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ركردن‌و پێداچونه‌وه‌و به‌خۆ داچوونه‌وه‌یه. چونكه به‌راستی ئه‌م باسه ته‌شه‌نه‌ی كردووه‌و له هه‌موو شوێنێك به‌ربڵاوه‌و بێ هیچ ره‌قابه‌و سانسۆرێك..! وه زۆر جاریش وابووه كێشه‌ی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و خودی خێزانیی لێ كه‌وتۆته‌وه..!
به‌خراپ به‌كارهێنانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان زۆر شتی نامۆ‌و قێزه‌وه‌ن‌و دژ به ئاین‌و كلتور‌و مرۆڤایه‌تی روویانداوه
هه‌ر بۆیه لێره‌دا به پێویستمان زانی تیشكێك بخه‌ینه سه‌ر ئه‌و ته‌وه‌ره، كه هۆشیاركردنه‌وه‌ی تاكی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك پێویستی سه‌رشانی هه‌موولایه‌كمانه‌و به‌تایبه‌ت راگه‌یاندنه‌كان‌و مامۆستایانی ئاینیی‌و په‌روه‌رده‌یی‌و هۆشیاری خێزانی... بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندروست فه‌راهه‌م بێت‌و گه‌نجانمان (له هه‌ردوو ره‌گه‌ز) ده‌ست به ده‌ستنوێژ‌و خاوێن‌و پاك‌و ره‌وشت به‌رز بن.
له‌راستیدا به‌هۆی ئه‌م ئامێرانه‌و هه‌روه‌ها به‌خراپ به‌كارهێنانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان زۆر شتی نامۆ‌و قێزه‌وه‌ن به ئاین‌و كلتور‌و مرۆڤایه‌تی روویانداوه.. هه‌ر له:
فێڵ كردن‌و، درۆكردن‌و، خیانه‌ت كردن‌و، هه‌وا‌و ئاره‌زو بازی‌و، نه‌زه‌ركردن‌و، قسه‌ی حه‌ڕامكردن‌و، ئیخفال كردن‌و، هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن‌و، پێ رابواردن‌و، سه‌رنجی نامه‌حڕه‌م راكێشان‌و، كات كوشتنی خۆیی‌و خه‌ڵكی‌و، به‌زایه‌ع دانی ته‌مه‌ن‌و، قسه‌و جنێوی ناشیرین‌و، بوختانكردن‌و، هه‌واڵی ناخۆش بڵاوكردنه‌وه‌و، زامداركردن‌و، له‌سه‌ر یه‌ك خوێندن‌و...هتد.
وه له‌هه‌مووشیان كاره‌ساتتر كه به‌ناوی ئیسلام‌و ئیمامه‌كان‌و موسڵمانانه‌وه كه‌سێك خۆی بناسێنێت شتی نه‌شیاو بڵاوبكاته‌وه، كه له حه‌قیقه‌تیشدا فڕی به‌سه‌ر ئیسلامه‌وه نه‌بێت.. وه به‌م هۆیه‌وه بیه‌وێت ئیسلام ناشیرین بكات.. یان لا ئیرادی ئه‌و ئیمامه‌ی كه خستویه‌تیه سه‌ر ناوه‌كه‌ی خۆی ناشیرینی بكات به سه‌به‌ب هه‌ڵه زه‌قه‌كانی خۆی..!
جاری وا هه‌یه ده‌بێت پیاو خۆی وه‌ك ئافره‌تێك ده‌ناسێنێت یان به پێچه‌وانه‌وه، كه حه‌رامه‌و دروست نیه
بێگومان ئه‌وانه‌و چه‌ندین سلبیاتی تر له ناوی خوازراو رووده‌دات.. ئینجا هه‌ر له: نه‌ناسینی كه‌سی به‌رامبه‌ر و تعلیق و تانه‌و ته‌شه‌رو جوێن‌و قسه‌ی ناشیرین‌و حه‌یابردن‌و..هتد. كه هه‌موو ئه‌مانه له ئاینی پیرۆزی ئیسلام یاساغ‌و قه‌ده‌غه‌نه..
جاری واش ده‌بێت پیاو خۆی وه‌ك ئافره‌تێك ده‌ناسێنێت یان به پێچه‌وانه‌وه، كه حه‌رامه‌و دروست نیه. له‌فه‌رمووده‌ی صحیح دا هاتووه: (ولعن رسول الله صلی الله عليه وسلم المتشبهين من الرجال بالنسا‌ء، والمتشبهات من النسا‌ء بالرجال) رواه‌البخاری هه‌روه‌ها جاری وایه خوشك‌و براو محرم قسه‌ی ناشه‌رعی‌و ناجائیز له‌گه‌ڵ یه‌كتری ده‌كه‌ن كه‌چی ناشزانن‌و یه‌كتری ناناسن.. هه‌روه‌ها كاره‌ساتی دڵته‌زێنی كۆمه‌ڵایه‌تی زۆر‌و جۆراو جۆری لێده‌كه‌وێته‌وه.. هه‌روه‌ها خۆ شوبهاندنه به كافرو بێ دین‌و بێ بڕوایان.. ئینجا هه‌ندێك ناو له‌خۆیان ده‌نێن كه دروست نییه.. خۆیان به ئیسلام‌و قورئان‌و موسڵمان ده‌ناسێنن كه‌چی قسه‌ی واده‌كه‌ن‌و شتی وابڵاو ده‌كه‌نه‌وه، كه له ئیسلام‌و كاری موسڵمان به دووره وه‌هه‌روه‌ها هه‌ندێكجار ره‌نگه ته‌ئسیری كه‌سانێكی خراپ له‌سه‌ری ببێت چونكه لای خۆی واداده‌نێت كه كه‌س نایناسی ئیتر وه‌ك بڵێ ی زیاتر موعه‌ڕه‌زه بۆ كه‌وتنه ناو ته‌ڵه‌و داوی نه‌فس‌و شه‌یتان‌و كه‌سانێكی خراپ، یان به‌ناوی عشیره‌ت كه ره‌نگه به‌هۆی ره‌فتارێكی هه‌ڵه‌وه عه‌شیره‌تێك ناشیرین ده‌كات..
كاره‌سات ئه‌وه‌یه كه‌سێك به‌ناوی ئیسلام‌و ئیمامه‌كان‌و موسڵمانانه‌وه خۆی بناسێنێت شتی نه‌شیاو بڵاوبكاته‌وه
ئینجا جاری واشه به‌ناوی صه‌حابه‌یه‌ك یان عالمێك خۆی ده‌ناسێنێ ئه‌وه‌ش دروستنیه‌و بگره زۆریش كارێكی دووره شه‌رعه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوی خۆ‌و بابی گۆڕینه بۆ ناوێكی تر كه به ده‌قی ئایه‌ت فه‌رمانمان پێ كراوه به‌ناوی بابی بانگ بكرێت.. هه‌روه‌ها له فه‌رمووده به‌گوناهێكی گه‌وره‌و نه‌فره‌تی داندراوه، كه كه‌سێك ناوێك له غه‌یری ناوی بابی به دوای خۆی بێخێت.. ئینجا پاشانیش تاوانێكی تریش ده‌چێته پاڵ ئه‌م تاوانه‌ی پێشتریه‌وه ئه‌ویش ئه‌گه‌ر غه‌ڵه‌تیه‌ك بكات ئه‌وه به‌سه‌ر ئه‌و ناوه‌ی داده‌شكێنێته‌وه، كه به‌دوای خۆی هێخستیه.. ئینجا ناوی ئیسلام بێت یان صه‌حابه یان ئیمامێك... بۆیه ده‌بێ واز له‌م جۆره نازناوو ناوه خوازراوانه بێنن.. ئینجا به‌زۆریش یان قسه‌ی ره‌ق ده‌نوسن‌و یان قسه‌ی نه‌رم‌و بریقه‌دارو ناجائیز كه هه‌ردووكیان له ئه‌ساس دا نا جائیزن.
له ئه‌نجامی ناوی خوازراوه‌وه: فێڵ‌و، درۆ‌و، خیانه‌ت‌و، ئاره‌زو بازی‌و، هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن‌و، پێ رابواردن‌و كات كوشتن‌و جنێوی ناشیرین‌و بوختانكردن بۆته دیارده‌یه‌كی بڵاوی نێو جیلی خوێنده‌واره‌وه
جاری واشه ناوی كافران هه‌ڵده‌بژێرن و یان خۆیان وه‌كو ئه‌وان ده‌شوبهێنن گوایه به‌م شێوه‌یه ده‌عوه ده‌كات نازانی كه به‌پێچه‌وانه‌ی فه‌رمووده‌ی خۆشه‌ویسته صلی الله علیه‌وسلم كه ده‌فه‌رموێ: (من تشبه بقوم فهو منهم)،
سه‌باره‌ت به قسه له‌گه‌ڵ ئافره‌تی نامه‌حڕه‌م هه‌ر ئه‌وه‌نده بێت، كه پێویست ده‌كات وه نه‌فسی موسڵمانی پاك چه‌نده حه‌زده‌كات كه دایك‌و خوشك‌و خێزانی هاوڕێ بگرن‌و قسه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت ئه‌ویش به‌رامبه‌ر به ئافره‌تی خه‌ڵكی ئه‌وهابێت، ئینسان ده‌بێت دڵ‌و ده‌رون‌و زمان‌و ده‌ستی پاك بێت.
هه‌ر له‌و باره‌وه به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د شافیعی جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی باڵای فه‌توا سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌له‌وه گوتی: موبایل‌و ئینته‌رنیت دوو ئامێری ئیمڕۆی زانستی سه‌رده‌من، گه‌ر به‌باشی به‌كار بهێنرێن خزمه‌تێكی باشیان پێ ئه‌كرێت، شته دووره‌كانمان بۆ نزیك ئه‌كه‌ن، خزمه‌ته‌كه ئاینی بێت یان نیشتمانی یان نه‌ته‌وایه‌تی یان كۆمه‌ڵایه‌تی...هتد.
واته مرۆڤ له‌به‌رامبه‌ر به‌كارهێنانیان به‌رپرسیاره، كه چۆن به‌كاری ئه‌هێنی، وه به چ شێوه‌یه‌ك خزمه‌ت ئه‌كات، به‌ڵام به‌كارهێنانی ئه‌م ئامێرانه به‌شێوه‌ی نیگه‌تیڤ، به‌و جۆره‌ی ئازاردانی خه‌ڵكی تیا بێت، ببێته هۆی ناشیرین كردن‌و ناوزڕاندن‌و ته‌شهیرو سوكایه‌تی پێ كردن‌و له‌سه‌ر یه‌كتر خوێندن.. ئه‌وه له رووی شه‌رعیه‌وه رێگه پێدراو نیه‌و حه‌رام‌و گوناهه‌و له چوارچێوه‌ی ئادابه شه‌رعیه‌كان‌و به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ئه‌چێته ده‌ره‌وه.
پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان (صلی الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ: (المسلم من سلم المسلمون من لسانه ويده، والمهاجر من هجر ما نه‌ی الله عنه) واته: موسڵمان ئه‌وه‌یه موسڵمانان له‌ده‌ست‌و زمان‌و خامه‌ی ئه‌مین‌و سه‌لامه‌ت بن، دووركه‌وێته‌وه له‌هه‌ر شتێك ببێته مایه‌ی ئازار‌و ناره‌حه‌تكردنی موسڵمان.
موسڵمان ئه‌وه‌یه موسڵمانان له‌ده‌ست‌و زمان‌و خامه‌ی ئه‌مین‌و سه‌لامه‌ت بن
بۆیه من لێره‌وه داوا له هه‌موو ئه‌م گه‌نج‌و رۆشنبیره ئازیزانه ئه‌كه‌م به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی زیاتر سه‌رقاڵن به ئینته‌رنێت‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وه‌ك فه‌یس بوك‌و تویته‌رو..هتد. كه خۆیان خه‌ریك نه‌كه‌ن به شتانێك كه خزمه‌ت به‌ئاین‌و نه‌ته‌وه‌و گه‌له‌كه‌مان ناكات.. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (ان السمع والبصر والفؤاد كل ذلك كان عنه مسؤلا) هه‌روه‌ها له شوێنێكی تردا خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێ: (ما يلفظ من قول الا لديه رقيب عتيد) واته: هه‌ر وشه‌یه‌ك له زاری مرۆڤه‌وه ده‌رچێت یه‌كسه‌ر فریشته‌یه‌ك ئاماده‌یه‌و تۆماری ئه‌كات..
وه پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان (صلی الله عليه وسلم) فه‌رمویه‌تی: (ليس المؤمن بالطعان، ولااللعان، ولاالفاحش، ولا البذی‌ء) واته: بڕوادار هه‌رگیز وشه‌ی جوێن‌و ناشیرین‌و زبر‌و خراپ‌و بێ جێیی‌و نه‌فرین به‌رامبه‌ر براو خوشكه موسڵمانه‌كانی به‌كار ناهێنی.
مامۆستایه‌كی ئاینی
ناوی خوازراو گرفتی زۆری ده‌روونی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی دروست ده‌كات‌و پێچه‌وانه‌ی ئادابه گشتیه‌كانه
هه‌ر له‌م باره‌وه مامۆستا مه‌لا ته‌حسین شێخانی پێش نوێژ‌و وتارخوێنی مزگه‌وتی شافعی له سۆران ده‌ڵێت: یه‌كێ له‌و گرفت‌و نه‌خۆشیانه‌ی ڕوو له زیاد بونه له ناو كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان به‌تایبه‌ت له‌نێو چینی گه‌نجان ئالوده بونه به زۆر به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت‌و كۆمپیه‌ته‌ر، به جۆرێك ئێستا له دونیای پێشكه‌وتوی ئیمرۆدا نه‌خۆشیه‌كی تر سه‌ری هه‌ڵداوه كه به نه‌خۆشی ئه‌لیكترۆنی ده‌ناسرَی ئه‌وه‌ی باره‌كه‌شی ئالۆزتر كردوه شێوازی به‌هه‌ڵه كه‌لك وه‌رگرتنه له‌و بواره زانستی‌و ته‌كنه‌لۆجیه‌ی بونی هه‌یه.
یه‌كێ له‌و دیمه‌نانه‌شی كه‌له‌نێو به‌كارهێنه‌رانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه بریتیه له گه‌مه‌و گالته كردن‌و زێده‌ڕه‌وی كردن له‌تانه‌و ته‌شه‌رو ته‌نانه‌ت به‌كارهێنانی ناوی خوازراو بۆ ناوناتۆری نابه‌جێ، ئه‌م جۆره نه‌خۆشیه چه‌ندین گرفتی ته‌ندروستی‌و ده‌رونی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌خولقێنی. پێَچه‌وانه‌ی هه‌موو رێنمایی‌و ئادابی گشتی‌و جوانیه‌كانی دونیای ئیمرۆكه‌شه، كه پێویسته زۆر به ئاگاداریه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ین. چونكه (ولا تَنَابَزُوا بِالْأَلْقَابِ بِئْسَ الِاسْمُ الْفُسُوقُ بَعْدَ الْإِيمَانِ) ئایه‌تێكی قورئانی ڕوونه، كه ئامۆژگاریمان ده‌كا له‌وه‌ی خۆ دورگرین له‌ناو ناتۆره‌و هه‌موو جۆره مامه‌ڵه‌یه‌كی ناته‌ندروست، كه ئه‌گه‌ر چی ئه‌م جۆره دیاردانه هۆكاری مه‌وزوعی‌و بابه‌تی خۆی هه‌یه، به‌ڵام به‌هیچ جۆرێك جێی نابێته‌وه له رێنماییه ئاسمانی‌و زه‌مینیه‌كان، گه‌رچی نه‌بونی ئازادی ڕاسته‌قینه‌و نه‌مانی هێمای یه‌كسانی‌و دادپه‌ره‌وه‌ی‌و چاودێری كردنێكی یاساییانه ده‌ردی له‌م جۆره دێنێه نێو كۆمه‌ڵگاكان، لێ ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه خۆی لێ بێ ده‌نگ كه‌ین‌و ورته‌مان لێوه نێت، به‌ڵكو ده‌بێ هه‌ر له‌ر ێگه‌ی په‌یچی ئه‌لیكترۆنی فه‌یسبوك‌و تویته‌ره‌وه خه‌ڵك‌و هاوڕێیان وشیار كه‌ینه‌وه له‌م جۆره نه‌خۆشیانه، پێویست ده‌كات ته‌نانه‌ت له ڕێگه‌ی خوێندنیش كار بكرێت بۆ ڕۆشنبیركردنی به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت‌و كۆمپیوته‌ر.
ئه‌وانه‌ی به ناوی خوازراوه‌وه ده‌ره‌كه‌ون كه‌سانه‌نێكن كه ناتوانن له‌ناو خه‌ڵك‌و كۆمه‌ڵگه به‌راستی ده‌ربكه‌ون
هه‌ر له‌و باره‌وه كۆمێنتی هه‌ندێ له براده‌رانم وه‌رگرت له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، كه ئه‌وانیش به‌م شێوه و‌ڵامیان بۆ نا‌ردوم:
مامۆستا عه‌بدوڵڵا شێركاوه‌یی ده‌ڵێ: به‌قه‌ناعه‌تی من ئه‌و كه‌سانه‌ی به ناوی خوازراوه‌وه به‌ژداری له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ده‌كه‌ن‌و خۆیان ده‌رناخه‌ن، ئه‌وه ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ناتوانن بۆ هه‌میشه له‌ناو خه‌ڵك به راستی ده‌ركه‌ون.
هه‌روه‌ها به‌رێز محمد شه‌وكه‌وت ده‌ڵێ: من به‌ڤایرۆسێكی ترسناكی ده‌زانم، جونكه چۆن ڤایرۆس كۆمبیوته‌ره‌كانمان ئه‌زیه‌ت ده‌ده‌ن، ئه‌م جۆره كه‌سانه‌ش دڵه‌كانمان ئه‌زیه‌ت ده‌ده‌ن .
كاك قاسم كه‌لاریش ده‌ڵێ: ئه‌وه پیشه‌ی كه‌سانێكی نه‌فس نزم و نه‌خۆشه‌و هه‌رگیز له‌گه‌ڵ كه‌سه راسته‌قینه‌كان ناگونجێت.
|