ئا: مه‌لا ئه‌میر گه‌ردی
شاری هه‌ولێر وێڕای ئه‌وه‌ی كه به قهڵاومنارهو، بازاڕی كۆنی قهیسهریو، زۆری مزگهوتو شوێنه‌واری ئایینی‌و، میوان دۆستی‌و، داب‌و نه‌ریتی به‌رزی كورده‌واریانه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌یه‌وه ده‌ناسرێته‌وه‌و، بووه‌ته یه‌كێك له شاكارو دروشمه هه‌ره دیاره‌كانی كوردستانی گه‌وره، له هه‌مان كاتدا به درێژایی ته‌مه‌نی ئه‌م پیره شاره سهدانو هه‌زاران زانای ئایینی‌و بیرمه‌ندو شاعیر‌و رۆشنبیری لێههڵكهوتووهو، وه‌ك چرا له نێو شاره‌كه‌و، بگره جیهانی ئیسلامی له دره‌وشانه‌وه‌ی به‌رده‌وام دان‌و، مایه‌ی سهربهرزیو خۆشبه‌ختی سه‌رجه‌م گه‌لی كوردن.
یه‌كێك له‌م بنه‌ماڵه زانا‌و ئایین دۆسته هه‌ڵكه‌وتووانه، كه‌جگه له به‌خششی زۆریان بۆ زانست‌و خزمه‌تی ئایین‌و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی، خاوه‌نی گهورهترینو دێرینترین كتێبخانه‌ی پڕاو پڕ له ناوازه‌یی شاره‌كه‌ن، كتێبخانه‌ی بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا قازی ره‌شاد موفتی یه،كه زیاتر له 500 ساڵ ته‌مه‌نیه‌تی‌و، مێژووی كۆكردنه‌وه‌ی بۆ 17 پشت له زانایانی ئایینی بنه‌ماڵه‌كه ده‌گه‌رێته‌وه، وێڕای كتێبی چاپكراو چه‌ندین ده‌ستنووسی ئایینی ده‌گمه‌نی له خۆگرتووه.
له سه‌ردانێكمان بۆ سازكردنی راپۆرتێك له‌سه‌ر كتێبخانه‌ی ناوبراو، دیمه‌نی كتێب‌و دهستنووسو وێنه‌و، دانیشتنی پڕ له شكۆی نێو په‌رتووكخانه‌كه ته‌واو سه‌رسامی كردین‌و، به پێویستمانزانی له ژماره‌ی ئه‌م جاره‌ی (په‌یامی زانایان)دا هه‌ندێك زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و پهرتوكخانهیه وهربگرینو پێناسه‌یه‌كی هه‌ندێ له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی له به‌ڕێز مامۆستا عوسمان ره‌شاد موفتی وهربگرینو، كه به سوپاسه‌وه به گه‌رمی پێشوازی لێكردین‌و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ئێمه‌ی دایه‌وه.
مامۆستا عوسمان موفتی: ده‌ستنووسێكی (صحیح البخاری) مان لایه ته‌مه‌نی زیاتر له 600 ساڵه‌و هی (مه‌ولانا خالید) بووه‌و به خه‌تی خۆی له‌سه‌ری نووسیوه
+ مامۆستا پێشه‌كی سوپاست ده‌كه‌ین بۆ ده‌رفه‌ته، ده‌كرێ باسێكی ئه‌م كتێبخانه‌یه‌و مێژووه‌كه‌ی بكه‌ی؟
_ به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهرهبانو، سهڵاتو سه‌لام له‌سه‌ر گیانی پێغه‌مبه‌ر، بێگومان ده‌زانین كه مامۆستایانی ئایینی گه‌لی كورد عاشقی عیلم‌و جوانی‌و فه‌لسه‌فه‌و كتێب‌و خوێندنه‌وه‌و پاكی‌و خۆشه‌ویستی خوا‌و پێغه‌مبه‌رن (صلی الله علیه وسلم)، ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانرێ به‌ڕاستی كه ته‌نها 100 ساڵ به‌ر له ئێستا، قوتابخانه‌یه‌كی كوڕانیش له كوردستان بوونی نه‌بووه نه‌وه‌ك هی كچان، تاكه سه‌رچاوه‌ی زانستی ئایینی‌و هی دیكه‌یش مزگهوتو مامۆستای ئایینی بووه‌و، مزگه‌وته‌كان قوتابخانه‌و په‌یمانگاو زانكۆی بێ وچان بوونه‌و، تا ئێستاش شێوازی حوجره ماوه، كه ئه‌وكات به‌رزترین شوێنی فێركردن‌و خوێندن بووه، جێگه‌ی فه‌خرو شانازییه كه بنه‌ماڵه‌ی ئێمه زیاتر له 500 ساڵه‌و بۆ 17 پشت هه‌وڵی ته‌واویان بۆ ئه‌م بواره داوه، كه دواهه‌مینییان مامۆستا ره‌شاد موفتی باوكم بووه (خوای گه‌وره لێی رازی بێت)و، سه‌رپه‌رشتی مه‌درسه‌ی (مزگه‌وتی گه‌وره‌ی قه‌ڵات) یان كردووه‌و، پێشه‌وای زانستی ئایینی ئه‌وكات بوونه، بێگومانیش مهدرهسهو حوجره پێویستی به كتێب بووه له‌سه‌ر شێوازی خوێندنی حوجره به تایبه‌تی، بۆیه هه‌وڵیان داوه‌و كتێبیان بۆ هێناوه، تا ئه‌و كاته‌ی كتێبی چاپكراو په‌یدابووه، كتێبی ده‌ستنووسیان كۆكردۆته‌وه.
تاكه سه‌رچاوه‌ی زانستی ئایینی‌و زانستی نوێ مزگهوتو مامۆستای ئایینی بووه
بۆیه ئێستا كتێبی چاپكراومان هه‌یه مێژووه‌كه‌ی بۆ 200 ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه، تا سه‌رده‌می (مه‌لای گچكه) كه سه‌رده‌می زێڕینی بنه‌ماڵه‌كه‌مان بووه، دواتر (مه‌لافه‌ندی) كه زیاتر له 400 مامۆستای ئایینی ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تی لای ئه‌و وه‌رگرتووه‌و، سوودیان له كتێبه‌كان وه‌رگرتووه، بۆیه ده‌كرێ بلێیین: زۆرینه‌ی زانایانی ئایینی پێشتر كه ده‌رچووی مه‌دره‌سه‌ی (مه‌لای گچكه)و بنه‌ماڵه‌ی(حه‌یده‌ری)یه‌كانن سوودی زۆریان له كتێبخانه‌كه‌مان وه‌رگرتووه، كه هه‌ردوو بنه‌ماڵه له ساڵی 1128ی كۆچی به فه‌رمانی سوڵتانی عوسمانی (ئه‌حمه‌دی سێیه‌م) پێشڕه‌وی ره‌وتی زانستی ئایینیان كردووه، دواتریش كتێبی چاپكراوی زۆریان هێناوه‌و په‌یوه‌ندی زانستی زۆریان هه‌بووه له‌گه‌ڵ زانایانی سوریا‌و توركیا‌و ئێران‌و میسڕو، ته‌نانه‌ت ئه‌فغانستانیش.
كتێبمان هه‌یه سنووری كوردستان‌و ژماره‌ی كورده‌كان‌و باسی كه‌ركوكی تێدا باس كراوه
بۆ نمونه ئێستا كتێبێكمان هه‌یه له‌سه‌ر مه‌سنه‌وی (جلال ا‌لدین الرومی) 153 ساڵ پێش ئێستا‌و له ساڵی 1288 شێخی ئه‌زهه‌ری ئه‌و كات، به دیاری ناردوویه‌تی بۆ باپیری چوارهممو، له‌سه‌ری نووسراوه (هژا الكتاب وقف مدرسه لایباع ولا یه‌ب)و، 6 جوزئه‌و، هه‌ر جوزئه‌ی 1000 په‌ڕه، به گشتی ده‌توانین بلێین تا كاتی راپه‌ڕینی 1991كتێبه‌كانمان به‌م شێوه‌یه بوون: %85ی به زمانی عهرهبینو، %15ی توركینو، %10ی فارسی یه، دوای راپه‌ڕینیش كتێبێكی زۆری كوردیمان كۆكردۆته‌وه، زۆرینه‌ی كتێبه چاپكراوهكانیشمان 150 بۆ 200 و 250ساڵ ته‌مه‌نیان هه‌یه، هه‌ندێكی پێی ده‌ڵێن: (ته‌بعی حه‌جه‌ری) چونكه هه‌رچه‌نده به چاپ نووسراوه‌ته‌وه به‌ڵام زۆر به ئاسته‌م لێی تێده‌گه‌ین، هه‌ندێكیش له‌و كتێبانه‌ی لێره هه‌ن له هیچ شوێن‌و سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه له عیراقدا ده‌ستناكه‌وێ، بۆ نمونه (قاموس الاعلام)ی (شمس ا‌لدین السامی) له ساڵی 1880 چاپكراوه‌و، تیایدا سنووری كوردستان‌و ژماره‌ی كورده‌كان‌و باسی كه‌ركوك نووسراوه، بۆیه سه‌رچاوه‌كانمان زۆر دهگمهنو ناوازه‌ن، ته‌نها داری كتێبخانه‌كه ته‌مه‌نی زیاتر له 300 ساڵه، كاتی خۆی به‌شێكی ئه‌م كتێبخانه‌یه له قه‌ڵات بوو، به‌شێكی دیكه‌یشی له (قه‌سری باداوه) بووه، كه به داخه‌وه له ساڵی 1959ی زایینی‌و له كاتی تێكچوونی باری ئاسایشی ئه‌وكات، به‌شی قه‌سری باداوه سووتاو، هه‌ندێكیشی تاڵانكراو، كه‌مێك له كتێبه‌كانی ئه‌وێ دواتر گه‌ڕێنرایه‌وه، كه به‌داخه‌وه دهستنووێكی زۆر له نێو كتێبخانه‌كه‌ی ئه‌وێ هه‌بوو، كاتی خۆیشی له سه‌رده‌می رژێمی به‌عس، به بیانووی دروستكردنی (دار صدام للمخگوگات)، كه ئێستا بووه‌ته (دار المخطوطات) به‌داخه‌وه زۆرێكیتریش له دهستنووسهكانمان بران بۆ ئه‌وێ، وێڕای ده‌ستنووسی زانایانی تری كوردستان، كه به هه‌زاران ده‌خه‌مڵێنرێ، بۆیه داوا ده‌كه‌م په‌یوه‌ندیداران له حكومه‌تی هه‌رێم داوا له حكومه‌تی به‌غدا بكات‌و، ئه‌م ده‌ستنووسانه بهێنرێنه‌وه كوردستان‌و، شوێنێكی تایبهتو شیاوی بۆ دروستبكرێ.
كتێبێكمان هه‌یه له‌سه‌ر مه‌سنه‌وی (جلال ا‌لدین الرومی) 153 ساڵ پێش ئێستا‌و له ساڵی 1288 شێخی ئه‌زهه‌ری ئه‌و كات، به دیاری ناردوویه‌تی
+ مامۆستا ده‌كرێ ناوی كۆنترین كتێبی نێو كتێبخانه‌كه‌مان پێ بڵێیت؟
_ زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی دێنه لامان دوو پرسیار ده‌كه‌ن: مامۆستا چه‌ند كتێب له كتێبخانه‌كه هه‌یه‌و، كۆنترین كتێبیش كامه‌یه، به‌ڵام وه‌ڵامی ئێمه ئه‌وه‌یه كه گرنگی كتێبخانه به ژماره نیه، هه‌رچه‌نده ده‌یان هه‌زار كتێب‌و دهسنووسمان هه‌یه‌و له زیادبوونه، به‌ڵكو به ناوازه‌یی‌و دهگمهنیهوه گرنگه، به گشتی له ده‌ستنووس كۆنترینمان هه‌یه‌و له چاپكراویش هه‌مانه، له چاپكراو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 190 ساڵ به‌ر له ئێستا، كه بۆ نمونه كتێبی (قاموس الاوقيانوس) مان هه‌یه‌و، چوار جوزئه‌و، هه‌ر جوزئه‌ی 2000 لاپه‌ڕه‌یه، شێوازی دۆزینه‌وه‌ی وشه‌كانیش پێچه‌وانه‌ی قامووس‌و فه‌رهه‌نگه سهردهمیهكانهو له كۆتایی پیته‌كانه‌وه ده‌ستپێده‌كات له جیاتی ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تاوه ده‌ستپێبكات، له ده‌ستنووسیش: جوزئی دووه‌می (صحيح البخاری) یمان هه‌یه، كه ته‌مه‌نی له 620 ساڵ زیاتره‌و، 1200 لاپه‌ڕه‌یه‌و، هی (مه‌ولانا خالید نه‌قشبه‌ندی) بووه‌و، به خه‌تی مه‌ولانا له‌سه‌ری نووسراوه: (كيف أقول دخل في ملكي والملك لله الواحد القهار، وأنا الحقير الفقير الخالد الكوردي الشهرزوري/1228هجري) كه به بڕوای ئێمه باپیرمان (مامۆستا مه‌لا ئه‌بوبه‌كری سێیه‌م) له مه‌ولانا خالیدی وه‌رگرتووه‌و، له‌سه‌ری نووسیووه: وه‌سیه‌ت بێت بۆ منداڵه‌كانم ئاكاداری ئه‌م ده‌ستنووسه بن. دوای ئه‌ویش باوكم به هه‌مان شێوه وه‌سیه‌تی كردووه، بێگومان منیش به هه‌مان شێوه وه‌سیه‌تم نووسیوه كه:(وأنا اوصی كل من بعدی، أن یحافڤوا علی هژا الكتاب وبقیه الكتب، مپلما یحافڤ علی شرفه)، كتێبێكی دیكه‌مان هه‌یه: (تحفه المحتاج علی شرح المنهاج) له‌سه‌ری نووسراوه: (كتب بأمر بابان عبدالرحمن باشا)و چوار موجلهدهو، هه‌ر جوزئێكی 700 په‌ڕه، كه بێ گومان ئه‌مه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر گهورهییو خۆشویستنی دهسهڵاتدارانو پاشاكانی كورد بۆ ئایین‌و زانست. ده‌رباره‌ی ئه‌م كتێبه باوكم هه‌موو جار ده‌یگوت: ئه‌گه‌ر له فیقهی شافیعی شتێك بووه ئیشكال‌و نه‌تاندۆزیه‌وه، له نێو ئه‌و ده‌ستنووسه هه‌یه. ئه‌مه جگه له ده‌ستنووسێكی قوڕئانی پیرۆز، كه ته‌مه‌نی 430 ساڵه.
+ چۆن پارێزگاری له‌و دهستنووسو كتێبانه ده‌كه‌ن؟
_پرسیارێكی له جێیه، به‌ڕاستی تاكو ئێستا به شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌ره‌تایی پارێزگاریمان له كتێبه‌كان كردووه، ساڵانه له‌سه‌رده‌می مامۆستای باوكم‌و ئێمه‌ش یه‌كه یه‌كه‌ی كتێبهكهنمان خاوێنمان ده‌كرده‌وه‌و، به په‌ڕۆكێك ده‌مانسڕیه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی زینده‌وه‌ریش زیانیان پێنهگهیهنێ، دهرمانو ته‌ڵه‌و شتی وامان به‌كارهێناوه، تائه‌و كاته‌ی له هه‌ولێر (معهد أربيل للاثار والتراث) كرایه‌وه، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م په‌یمانگاكانی دیكه‌ی عیراق، هه‌ڵسان به یه‌كێك لهكارهههر پیرۆزه‌كانیان كه پاراستنی ده‌ستنووسی كۆنی زانایانه، تیمی زانایانی ئه‌مه‌ریكی‌و ئهڵمانیوئیتاڵیو وڵاتانی دیكه دێن‌و، په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵیان هه‌یه‌و، شێوازی زۆری پاراستنیان پێ ئاشنا كردووین‌و، لێكۆڵینه‌وه‌ی وردیان له‌سه‌ر كتێبه‌كانمان كردووه، هه‌ندێك له كتێبهكانیشمان پێویستیان به چاككردنه‌وه‌و رێكخستنه‌وه‌یه، كه به‌داخه‌وه بۆ ئه‌م كاره، ته‌نها له نه‌جه‌ف (مشفي المخططات) هه‌یه‌و، ته‌نها ده‌توانرێ له‌وێ ئه‌م كاره بكرێ.
ده‌ستنووسێكی قوڕئانی پیرۆزمان لا هه‌یه، كه ته‌مه‌نی 430 ساڵه
+ ئایا جگه له كتێب‌و ده‌ستنووسه ئایینییه‌كان، كتێبی دیكه‌تان هه‌یه؟
_ زانایانی كورد، وه‌ك هه‌ر زانایێكی دیكه‌ی جیهانی ئیسلامی، بایه‌خی ته‌نها به یه‌ك لایه‌ن نه‌داوه، به تایبه‌ت كه خودی دین ته‌نها خوا پهرستیو بێ گرنگیدان به دونیا نیه، به‌ڵكو دین فراوانه‌و ئه‌م فراوانیهیش وای له زانایانی ئایینی كوردستان كردووه، گرنگه به‌هه‌موو لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی زانست‌و ژیان بدهنو، هه‌موو كتێبێك كۆبكه‌نه‌وه‌و بخوێننه‌وه‌و بنووسنه‌وه، وه‌ك: باسی زانستی‌و كشتوكاڵی‌و تهندروستیو، مهقاماتو شیعر‌و، دهفو هیتر، جگه له‌وه‌ی كه خۆم له میسڕ زیاتر 300 كتێب‌و بابه‌تی جۆراوجۆرم هێناوه، جگه له كتێبی كوردی، بۆنموونه: ده‌زگای ئاراس چه‌ند مانگێك به‌ر له‌ئێستا چه‌ندین كتێبی چاپكراوی خۆیان بۆ ئێمه نارد، به سوپاسه‌وه، هه‌روه‌ها مه‌تڕانی عه‌نكاوه چه‌ندین كتێبی بۆ ئێمه ناردووه.
زانایانی كورد به‌ته‌نها گرنگیان نه‌داوه به كتێبی ئایینی به‌ڵكو كتێبی وا هه‌یه لێره باسی زانست نوێ‌و كشتوكاڵ‌و تهندروستیو ئهدهبو شیعر‌و مه‌قامات ده‌كات
+ قوتابیان چۆن‌و تا چ راده‌یه‌ك سوود له‌م كتێبخانه‌یه وهردهگرنو سه‌ردانتان ده‌كه‌ن؟
_ قوتابیان زۆر دێن، به‌كالۆریۆس‌و ماجستێرو دكتۆرا، جگه له پهیوهندیو هاموشۆ له‌گه‌ڵ حه‌وزه‌ی عیلمی نهجهفو كهربهلاو بابل‌و، سه‌رجه‌م قوتابی‌و لێكۆله‌ره‌وانی شاره‌كانی عێراق، نوێنه‌ری یونسكۆو، تورك‌و فارسه‌كانیش دێن، به‌ڵام به تایبه‌تتر قوتابیانی خوێندنی ئایینی هه‌رێم له هه‌ردوو ره‌گه‌ز، خۆم یارمه‌تی هه‌موویان دهدهمو، له خزمه‌تیان دامه، شوێنی یه‌كه یه‌كه‌ی كتێب‌و په‌ڕاوه‌كان شاره‌زامه بۆیه یارمه‌تیده‌رێكی باشم، هه‌ربۆیه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كه كاریان ته‌واو دهبێتو ریسالهكهی خۆیان ده‌نووسنه‌وه، كۆپیێكی بۆ ئێمه دهنێرنو، تا ئێستا زیات له 30 ریسالهكهی دوكتۆرامان به‌دیاری بۆ هاتووه.
داوا ده‌كه‌م په‌یوه‌نداران له حكومه‌تی هه‌رێم داوا له حكومه‌تی به‌غدا بكه‌ن ئه‌م ده‌ستنووسانه بهێنرێنه‌وه كوردستان
+ گرنگی ئه‌و كتێبخانه‌یه بۆ هه‌ولێر له چیدایه؟
_ پێشكه‌وتنی هه‌ر وڵاتێك نه باڵه‌خانه‌ی به‌رزه، نه كۆشك‌و ته‌لارو هۆتێلو چێشتخانه‌و ئۆتۆمبێلی جوان، به‌ڵكو به كتێب‌و عیلم‌و ئاستی خوێندهواریو زانست‌و، زانایان‌و، بنكه‌ی رۆشنبیرییه، بۆیه به دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێم: گرنگی‌و گهورهییو جوانی ئه‌م كتێبخانه‌یه ناگوترێو، له هه‌ژمار نایه، به‌تایبه‌ت بۆ سومعه‌و سه‌ربه‌رزی كوردان له كاتی هاتنی كه‌سانی بیانی‌و وڵاتانی دیكه كه سه‌ردانی هه‌رێم دهن.
+ ئایا چۆن‌و كێ ئه‌م كتێبخانه‌یه به‌ڕێوه ده‌بات؟
_ (به پێكه‌نینه‌وه) خۆم ئه‌كته‌رو ده‌رهێنه‌رو جێبهجێكارو ئاوازدانه‌رو شاعیره‌كه‌م. خۆم عاشقی كتێبم.
+ ئایا حكومه‌ت جی بۆئه‌م مه‌كته‌به‌یه كردووه‌و، داواكاریتان لێی چیه؟
_ بێگومان حكومه‌ت كارده‌كات، به‌ڵام حه‌زده‌كه‌ین ئه‌كادیمیای كوردی چاڵاك بكرێت‌و، به‌شی ده‌ستنووسی ههبێتو، پسپۆڕی بۆ دابنرێت‌و، بودجه‌یه‌ك دیاری بكرێت بۆ كۆكردنه‌وه‌ی دهستنووسهكانو، ئه‌و كه‌سانه خه‌ڵات بكرێن كه دهستنووسو كتێبه كۆنه‌كان ده‌ده‌ن به حكومه‌ت، كه پێموایه ئه‌مه شهڕهفو گه‌وره‌ییه بۆ میلله‌تی كورد‌و ده‌مێنێته‌وه.
+ نیازتان وانیه جێگای فراوان‌و تایبه‌تی بۆ ئه‌م كمهكتهبهیه دیاری بكهنو، هه‌موو كتێبه‌كانی ئه‌م كتێبخانه‌یه له‌یه‌ك شوێنی شیاو كۆبكه‌نه‌وه؟
_ له 1964 وه ئێمه لێرهینو، پێشتر وه‌ك باسمكرد له قه‌ڵات بووین‌و، كتێبه‌كانمان هه‌ندێك له ماڵه‌وه بوون‌و هه‌ندێكیان له مزگه‌وت بوون، ئێستا هیوامانه كه شوێنێكی فراوان‌و شیاو دابین بكه‌ین سه‌رجه‌می كتێب‌و دهستنووسو په‌ڕاوه‌كان بخه‌ینه به‌رخزمه‌تی قوتابیان‌و لێكۆلهرهوانو، له یه‌ك ده‌زگاو دامه‌زراوه‌ی جوان كۆبكرێته‌وه، به‌ڵام بێگومان ئه‌م كاره ته‌نها به من ناكرێت، به‌ڵكو كه‌سانی پسپۆڕ‌و شاره‌زاو كارمه‌ندانێكی ده‌وێ بۆ پاسهوانیو خاوێنكردنه‌وه، وێڕای كهلوپهلو ده‌زگای تایبهتو، باڵه‌خانه‌و، سایتی ئه‌لیكتڕۆنی.
پێویسته لایه‌نی په‌یوه‌ندار ئاوڕێك له‌و مه‌كته‌به‌یه بداته‌وه‌و شوێن‌و پێداویستی تایبه‌تی بۆ دابین بكات
+ رێنمایی‌و رێوشوێنی تایبه‌ت چیه بۆ قوتابی‌و هاموشۆكه‌رانی ئێره؟
_ بێگومان باشتره بۆ قوتابی كه دێت، پێشتر واده‌و كاتێكی دیاری كردبێت له‌گه‌ڵمان، چونكه به‌ڕاستی كاتی دواممان له وه‌زاره‌تی ئهوقافو، سهردانو، له‌وانه‌یه نه‌خۆشی هه‌ندێك لهكاتمان ده‌بات، هه‌روه‌ها رێزی ئه‌وه بگرێت كه له نێو كتێبخانه‌یه‌و، ته‌واوی پێداویستییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ خۆی بێنێت.
+ مامۆستا له نێو ئه‌و مه‌كته‌به‌یه ژماره‌یه‌كی زۆر كاسیێت به‌رچاوده‌كه‌وێت، ئه‌وانه هی كێن‌و، مێژووه‌كه‌ی بۆ كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
_ به‌ڵێ من ناوم ناوه: ( المكتبه الصوتیه) گه‌لێك زۆرمان هه‌یه‌و، ئه‌وه‌ی لێره‌یه هه‌مووی نیه، هه‌موویمان دانه‌ناوه، كه له‌ساڵی 1956هو تۆماركراوه، وێڕای خوتبه قوڕئان‌و مه‌ولود به مه‌قاماتی جیاواز لامان هه‌یه، كه یه‌كێك له‌وانه مهلوودێكه له ساڵی 1963 تۆماركراوه، كه تیپی ناوداری (عبدالستار الطيار) له‌گه‌ڵ تیپێكی هه‌ولێر كه پێكهاتبو له مه‌لا نازمو مه‌لا عبدالله ی ده‌ف ژهنو حه‌یده‌ره كه‌چه‌ڵ، كه پێشبڕكێیێكی خۆش بوو له نێوانیان، لامان هه‌یه‌و، له مزگه‌وتی قه‌ڵات به‌سه‌رپه‌رشتی باوكم به‌ڕێوه‌چووه.
+ مامۆستا سه‌یر ده‌كه‌م ئێره وه‌ك دیوه‌خانێكی گهرمو گوڕ به‌رچاو ده‌كه‌وێ ئایا ئه‌مه هه‌ر له‌كۆنه‌وه وابووه؟
_ به‌ڵێ، ئه‌گه‌ر به چاوی چه‌ند ساڵێك به‌ر له‌ئێستا بڕوانین،كه دوور له تهلهفزیۆنو رادیۆ خه‌ڵك ژیانی به‌سه‌ر بردووه، ده‌هاتن بۆ ماڵ‌و دیوه‌خانی مامۆستا‌و، مامۆستایانی دیكه‌یش هاتوونو ئاڵوگۆڕی زانست‌و بهسهرهاتو رووداوه‌كانی سه‌رده‌میان دهكردو، خه‌ڵكیش سوودی لێده‌بینین، یان شاعیران هاتوون، هه‌روه‌ها كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی زۆری تێدا چارهكراوه، جا یه‌كێك له‌م دیوه‌خانانه ئه‌مه‌ی مامۆستایانی ئایینی بنه‌ماڵه‌ی ئێمه‌یه، دوای وه‌فاتی باوكم له ساڵی 1992 ئێمه‌یش هه‌ر چوار برا بڕیاری ئه‌وه‌ماندا، كه وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ ئه‌م رێچكهیهو كردنه‌وه‌ی ئه‌م كتێبخانه‌یه، دیوه‌خانه‌كه كراوه‌بێت.
+ مامۆستا ئێمه شتێكمان نه‌ماوه، ئه‌گه‌ر جه‌نابت شتێك مابێ كهبیڵێی؟
_ هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم، هیوام وایه گرنگی زیاتر به به‌شی عه‌ره‌بی گۆڤاره‌كه‌تان بدهنو، زۆر سوپاس.
كاسێتی ده‌نگیمان هه‌یه هی ساڵی 1963 كه مهولودێكه له مزگه‌وتی سه‌ر قه‌ڵات خوێندراوه‌ته‌وه
|