خانه‌ی فه‌توای میسری له فه‌توایه‌كدا، روونی ده‌كاته‌وه، كه زه‌وی داگیر كرا‌و نوێژكردنی تێدا دروست نییه.
ئه‌مه‌ش ده‌قی فهتوایهكهیه:
به‌هیچ جۆرێك دروست نیه، بۆ هیچ كه‌سێك، موڵكی كه‌سێكی تر داگیر بكات و مزگه‌وتی له‌سه‌ر دروست بكات، چونكه خوای گه‌وره پاكه و ته‌نها كاری پاكیش قبوڵا ده‌كات، خوای گه‌وره‌ش ئه‌فه‌رمووێ: (لا تقم فية ابدا لمسجد اسس علي التقوي احق ان تقوم فية فية رجال يحبون ان يتطهروا واللة يحب المطهرين) التوبه: 108
وه ئه‌بێ بزانرێ كه داگیركردن و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی زه‌وی خه‌ڵی حه‌رامه له ڕووی شه‌رعه‌وه، پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌فه‌رموێت: (من ظلم قيد شبر من الارض طوقة من سبع ارضين يوم القيامة). رواة الشيخان، عن عائشة ـ رضي اللة عنها ـ
زانایان فه‌رموویانه: هه‌ر شوێنێك نوێژی تێدا بكرێ ، یان ئه‌گه‌ر خاوه‌نی زه‌ویێك خۆی بلێ: ئه‌م شوێنه‌م كرد به مزگه‌وت ، ده‌شێ بكرێته مزگه‌وت، به‌ڵام ده‌بێ خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی زهویهكهبێ، چونكه یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی (وقف) خاوه‌ندارێتی یه.
له‌باره‌ی حوكمی نوێژیش له‌مزگه‌وتێك كه دروست كرابێ له‌سه‌ر زه‌ویێكی داگیركراویشدا، ئیمامی نه‌وه‌وی ئه‌فه‌رموێ: (نوێژی تێدا حه‌رامه به ئیجماعی زانایان، به‌ڵام زانایان ناكۆكن له‌سه‌ر دروستی نوێژه‌كه‌و پاداشته‌كه‌ی) (المجموع شرح المهژب ج3/164)
له كتێبی (قواعد الاحكام)ی (عز بن عبدالسلام) یشدا هاتووه: ئه‌گه‌ر كه‌سێك (اعتكاف) ی كرد له مزگه‌وتێك، پاشان بۆی ده‌ركه‌وت، زه‌وی مزگه‌وته‌كه داگیركراوه (اعتكاف) ه‌كه‌ی به‌تاڵا ئه‌بێته‌وه.
|