ڕۆژنامه‌ی(هارتس) ی ئیسڕائیلی ئاشكرای كرد: حكومه‌تی جوله‌كه ڕێ به بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕاپۆرتێكی چاو‌دێر (میخا لیند شتراوس) گرتووه، كه‌باس له تاوان و پێشلكاریه‌كانی خودی حكومه‌ت ده‌كات به‌رامبه‌ر به مزگه‌وتی ئه‌قسای پیرۆز.
رۆژنامه‌كه بڵاویشی كرده‌وه كه: زۆری و پاڵهپهستۆیێكی زۆر ئه‌خرێته سه‌ر چاودیرانی بیانی و ڕۆژنامه‌نووسان، بۆ بڵاو نه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی له سه‌ر ئه‌م پێشێلكاریانه ده‌نوسرێن، به‌تایبه‌تیش ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئه‌م جاره كه نووسه‌ر ماوه‌ی دوو مانگێك ئه‌بێ پێیه‌وه سه‌رقاڵه، ئه‌مه‌ش بۆ تێكنهچون و گرژ نه‌بوونی په‌یوه‌ندیه‌كانی حكومه‌ت له‌گه‌ڵا وڵاتانی چاو‌دێر و له ده‌ست نه‌دانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی و هه‌ڵنه‌گیرسانی شه‌ڕ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه.
شایانی باسه به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته دزه كردووهكانی هه‌ندێ له‌چاودێران، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسرائیلی پێشێلكاری زۆریان كردووه به‌رامبه‌ر به‌مزگه‌وتی ئه‌قسا، كه دواترینیان ئاشكرابوونی هه‌ڵكه‌ندنی زه‌وی ژێرمزگهوتهكهیه، كه‌زیانێكی زوری گه‌یاندووه به‌م شوێنه پیرۆزه.
|