لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ چاككردنی رێگاوبانه‌كانی گه‌رمیان ده‌كات


راگه‌یاندنی لقی گه‌رمیان
لقی گه‌رمیانی یه‌كیتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان به‌شداری كۆبونه‌وه‌یه‌كی كرد كه‌ هه‌موو رێكخراوه‌كانی گه‌رمیان سازیان كردبوو ،كه‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ به‌مه‌به‌ستی چاككردنی ریگاوبانه‌كانی ناوچه‌كه‌و ئه‌و هۆكارانه‌ی كه‌ ده‌بنه‌ هۆی روداوی هاتووچۆ بوو ،كه‌ تێیدا به‌رێۆه‌به‌ری هاتووچۆی گه‌رمیان و به‌رێوه‌به‌ری ریگاوبانی گه‌رمیان ئاماده‌بوون ،شایه‌نی باسه‌ كۆمه‌ڵی پیشنیار و داواكاری ئاراسته‌ی هه‌ردوو به‌ریوه‌به‌رانی ناوبراو كرا،شایه‌نی باسه‌ مامۆستا مه‌لا حمه‌امین كه‌لاری لیپرسراوی لقی گه‌رمیانی یه‌كیتی زانایان چه‌ند ره‌خنه‌و پیشنیارێكی ئاراسته‌ی ناوبراوان كرد له‌ وانه‌ دره‌نگ ته‌واو بوونی پرۆژه‌كان و كه‌می پرۆژه‌ له‌ناوچه‌كه‌دا و هتد....وه‌ هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ به‌هه‌موومانه‌وه‌ هاولاتیان هۆشیاربكه‌ینه‌وه‌ له‌ رێنمایه‌كانی هاتووچۆ و چاك به‌كارهینانی ریگاوبان "وه‌ لای خۆشیه‌وه‌ به‌لینی هاوكاری كردنی بۆ دوپات كردنه‌وه‌ كه‌ له‌ ریگه‌ی مامۆستایانی ئایینه‌وه‌ هاولاتیان هۆشیار بكه‌نه‌وه‌ ،وه‌ هه‌موو ریكخراوه‌كان بریاریان دا به‌ پێكهینانی دوو ڵیژنه‌ لیژنه‌یه‌كیان تایبه‌ت به‌ بلاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری و لیژنه‌یه‌كشیان بۆ داواكردنی خزمه‌ت گوزاری زیاتر بۆ ناوچه‌كه‌.