له‌ تونس داوایه‌كی قه‌زایی له‌سه‌ر دكتۆر یوسف ئه‌لقه‌ره‌زاوی تۆمار ده‌كرێت


به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی (مفكرة الإسلام) دكتۆر یوسف قه‌ره‌زاوی له‌ تونس داوایه‌كی قه‌زایی له‌سه‌ر فیتنه‌نانه‌وه‌ له‌سه‌ر تۆمار كراوه‌.

پارێزه‌رێكی تونسی به‌ناوی محه‌مه‌د به‌كار ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی رابیته‌ی جیهانی ئیسلامی له‌ پاریس‌و راوێژكاری رێكخراوی بانگه‌وازی ئیسلامی له‌ ته‌رابلوس دوێنێ‌ سێشه‌ممه‌ داوایه‌كی قه‌زائی به‌رزكردۆته‌وه‌ له‌ دژی دكتۆر یوسف ئه‌لقه‌ره‌زاوی سه‌رۆكی یه‌كێتی جیهانی زانایانی موسڵمان، تێیدا تۆمه‌تباری ده‌كات به‌ هانن له‌سه‌ر توند‌و تیژی‌و فیتنه‌نانه‌وه‌ له‌ ناو گه‌لاندا‌و، جه‌غت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ مه‌ترسییه‌ له‌سه‌ر ئه‌من‌و ئاسایشی تونس.

ماوه‌ بڵێین دكتۆر یوسف ئه‌لقه‌ره‌زاوی یه‌كێكه‌ له‌ دیارترینی زانایانی موسڵمان‌و، خاوه‌نی چه‌ندین كتێبه‌‌و، به‌ پشتیوانیكاری شۆڕشه‌كانی عه‌ره‌بی داده‌ندرێت‌و، پشتیوانی له‌ ته‌یاری ئیسلامی ده‌كات، هه‌رچه‌نده‌ زۆر جار ره‌خنه‌ له‌ چه‌ند جۆرێكیان ده‌گرێت.