هۆڵێكی بۆنه‌كان له‌ گه‌ڕه‌كی نه‌هری دروست ده‌كرێت


شه‌ماڵ عه‌بدوڵڵا، راگه‌یاندنی ئه‌وقافی سۆران
له‌ درێژه‌ی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی له‌ بواری به‌ره‌وپێشه‌بردنی ره‌وشی ئایینی له‌ سنوره‌كه‌ ئه‌نجام ده‌درێن، له‌ گه‌ڕه‌كی نه‌هری له‌ سنوری ناحیه‌ی دیانا له‌سه‌ر ئه‌ركی خێرخوازان هۆڵێكی بۆنه‌ ئاینییه‌كان دروست ده‌كرێت.

هۆڵه‌كه‌ به‌ بڕی 15000 دۆلار (پازده‌ هه‌زار دۆلار) له‌سه‌ر شێوازێكی ئه‌ندازه‌یی هاوچه‌رخ دروست ده‌كرێت، كه‌ جگه‌ له‌ هۆڵێكی گه‌وره‌ ژووری پێشوازی و كۆگا له‌خۆی ده‌گرێ، كه‌ ئێستاكه‌ له‌ قۆناغی ته‌واوبوون دایه‌. هه‌ر به‌ مبه‌ستی ئاگاداربوون له‌ چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانی پڕۆژه‌كه‌، وه‌یسی سه‌عید وه‌یسی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران هۆڵه‌كه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه‌ و ده‌ستخۆشانه‌شی له‌ خێرخوازه‌كه‌ كرد كه‌ هه‌ڵساوه‌ به‌ ئه‌نجام دانی ئه‌م كاره‌ پیرۆزه‌ و هه‌موو هاوكاری كارئاسانیه‌كی بۆ دووپات كردنه‌وه‌.