خولی رۆشنبیری زانایانی ئایینی به‌مه‌زنی له‌ راگه‌یاندنی میسری ده‌نگیدایه‌وه‌


دوای ئه‌وه‌ی به‌ هه‌ماهه‌نگی رابیته‌ی ده‌رچووانی زانكۆی ئه‌زهه‌ر، یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان هه‌ڵستا به‌ كردنه‌وه‌ی خولێكی رۆشنبیری بۆ 030) مامۆستای ئایینی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ له‌ هه‌موو ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی تێدایه‌ به‌ كه‌ركوكیشه‌وه‌، خوله‌ه‌ له‌ ناوه‌وه‌ی میسری ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بوو، زۆربه‌ی راگه‌یاندنه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ باسیان لێوه‌ كرد.

ماڵپه‌ری ئه‌لمه‌دار كه‌ زمانحاڵی پارتی میسری شۆڕشه‌ له‌ باره‌ی خوله‌كه‌ نووسیه‌تی: ئه‌مه‌ دووه‌مین خوله‌ له‌گه‌ڵ زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان بكرێته‌وه‌، ئامانج گه‌یاندنی په‌یامی پڕ لێبوورده‌ی ئایینی پیرۆزی ئیسلامه‌ به‌شێوه‌ی وه‌سه‌تی‌و دوور له‌ زێده‌ڕۆیی‌و هه‌ڵه‌رۆیی‌و تووند‌و تیژی له‌ فیكردا.

ماڵپه‌ری ئه‌لفه‌جر نووسیه‌تی: ئه‌م خوله‌ له‌لایه‌ن كه‌سانی پسپۆری شاره‌زای ئه‌زهه‌ر پێشكه‌ش ده‌كرێت‌و ئه‌وان ئه‌زموونی خۆیان پێشكه‌شی ئاماه‌بوان ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی كۆمه‌ڵێك بابه‌تی فیقهی هاوچه‌رخ كه‌ جێگه‌ی مشتومڕن، هه‌روه‌ها باسی مافی گه‌لان له‌ ئیسلامدا‌و په‌یوه‌ندی وتاربێژ به‌ كۆمه‌ڵگه‌وه‌.

ماڵپه‌ری ئه‌لوه‌ته‌ن نووسیویه‌تی: وێڕای چه‌نین بابه‌ت گرنگیه‌كی زۆریش به‌ په‌یوه‌نی نێوان ئایینه‌كان ده‌درێت.

ماڵپه‌ری ئه‌لمیسریونیش نووسیویه‌تی وێڕای ئه‌م بابه‌تانه‌ چه‌ند گه‌شتێكی ته‌رفیهیش بۆ شوێنه‌ به‌ناوبانه‌كانی میسر ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

ئه‌مه‌‌و چه‌ندان ماڵپه‌ری دیكه‌. ئه‌مه‌ چه‌ندین راگه‌یاندنی دیكه‌، كه‌ وه‌كو چالاكیه‌كی گه‌وره‌ ته‌ماشایان ده‌كرد، به‌تایبه‌تی له‌ بواری په‌ره‌دان به‌ فیكری وه‌سه‌تی دوور له‌ تووند‌و تیژی.

شایانی باسه‌ مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان هه‌ڵستا به‌ كردنه‌وه‌ی خولێكی رۆشنبیری بۆ (30) مامۆستای ئایینی، كه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان به‌شدارییان كردووه‌‌و، ماوه‌ی مانگێك ده‌خایه‌نێت.