بەبەشداری سەرۆكی یەكێتی زانایان ناوچەی سۆرانی زانایان گەشتێك سازدەكات

راگەیاندنی لقی سۆران

بەمەبەستی بەسەربردنی كاتێكی خۆش ودیتنی دیمەنەجوانەكانی سروشتی كوردستان ،سەرلەبەیانی 12/5/2012رۆژی شەممە ناوچەی سۆرانی یەكێتی زانایان بەسەرپەرشتی بەرێزمامۆستامەلا ابراهیم شێخانی بەرپرسی ناوچەو بەئامادەبوونی هەریەك لەبەرێزان مامۆستامەلاعبدالله مەلاسەعیدسەرۆكی یەكێتی زانایان و،بەرێزمامۆستامەلاخالدمەلەكی بەرپرسی لقی سۆران وستافی لق و،هەروەهابەرێزمەلاوەیسی مەلاسەعیدبەرێوەبەری ئەوقافی سۆران، گەشتێكی بەهاری لە هاوینەهەواری گەلی ئاكۆیان بۆمامۆستایانی ئاینی سنورەكەی سازكرد،

لەگەشتەكەداكەستافی ناوچەی رواندزی یەكێتی زانایانیش بانگهێشتكرابوو،چەندین بەرنامەی زانستی وتەوەری جیاجیاپێشكەشكران وكاتێكی خۆش لەلایەن مامۆستایانی ئاینی بەخوێندنەوەی قەسیدەو بابەتی زانستی وپرسیارو وەڵام بەسەربردرا،ئەمەو دوابەدوای كۆتای هاتنی گەشتەكەش سەرۆكی زانایان وتەواوی ئامادەبوان سوپاسی خۆیان ئاراستەی ناوچەكە كردبەمەبەستی رێكخستنی گەشتەكەو هیوای سەركەوتنیان بۆخواستن.