ناوچەی خەلیفانی زانایان بەجیا پێشوازی لە ناوچەی (پ.د.ك) وسەنتەری رۆشنبیری خەلیفان دەكات


راگەیاندنی لقی سۆران
رۆژی 14/5/2012ناوچەی خەلیفانی یەكێتی زانایان پێشوازی كردلەناوچەی خەلیفانی پارتی دیموكراتی كوردستان ،
ئەمەولەدانیشتنێكداكەتیایدابەرپرسی ناوچە بەرێزمەلاكامەران سەلام وئەندامانی ناوچە ئامادەی بوون گفتۆدەربارەی چەندپرسێكی ئاینی كرالەپێناوخزمەتكردنی بواری ئاینی وپەرەپێدانی گیانی لێبوردەی وپێكەوە هەلكردنی بیرورای جیاوازو رۆحی برایەتی لەنێوان پێكهاتە سیاسیەكانی كوردستان وهەروەك خزمەتكردنی بواری نەتەوەیش جەختی لەسەركرایەوە .
لەلایەكی ترەوە ناوچەكەپێشوازی كردلەسەنتەری رۆشنبیری خەلیفان ولەكۆبونەوەیەكی نێوانیاندابزاڤی رۆشنبیری ناوچەكە خرایە بەرباس و،هەردوولاتەئكیدیان لەسەرگەشەپێدانی بواری رۆشنبیری و،پەرپێدانی ئاستی زانستی لەرێگەی كردنەوەی خولی بەهێزكردنی لایەنی زانستی وخوێندەواری كردەوەو،بۆئەم مەبەستەش گیانی هاوكاری وهەماهەنگی نێوان هەردوولاتەئكیدی لەسەركرایەوە.