ئافرەتێكی سعوودیە دەنگی گۆرانیبێژێك بە دەنگی خوا دەشووبهێنێت



ئافرەتە نووسەرێكی سعودیە بەناوی حصە ئال شێخ لە میانەی هۆنراوەیەكیدا دەنگی گۆرانیبێژی سعودی محەمەد عەبدە بە دەنگی خوا دەشووبهێنێت، لە بەرامبەر ئەمەشدا شێخ محەمەد عوەریفی كە مامۆستایەكی ئایینی دیاری وڵاتی سعودیەیە داوا دەكات: هاووڵاتیان داوای یاسایی لەسەر گۆڤارەكە تۆمار بكەن، بۆ ئەوەی بە رێگەی یاسایی هەوڵی رێگرتن لەم كارانە بكەن، شێخ عورەیفی لە كاتی داواكەیدا دەستخۆشی لە هاووڵاتیانی سعودیە دەكات، كە پێشتر 4 هەزار داوای یاساییان لەسەر نووسەرێكی دیكە تۆمار كردبوو بەناوی حەمزە كەشغەری.

شایانی باسە زۆربەی ماڵپەڕ‌و گۆڤار‌و رۆژنامەكانی سعوودیە دەقی شیعرەكەی ئەم ئافرەتەیان بڵاوكردۆتەوە‌و، موسڵمانانی لێوە ئاگادار دەكەنەوە.