نوێكردنەوەی گرێبەستی دامەزراندنی (262) مامۆستای ئایینی



دوای ئەوەی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان لە (22/4/2012) بە نووسراوی رەسمی ژمارە (179) داوای لە ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد، بۆ نوێژكردنەوەی گرێبەستی دامەزراندنی (262) مامۆستای ئایینی، ئینجا وەزارەتی ئەوقاف‌و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە (25/4/2012) بە نووسراوی ژمارە (4526) هەمان داواكاری بەرز كردەوە، ئەنجومەنی وەزیران بە فەرمانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لەسەر نوێكردنەوەكەدا.

ئەم گرێبەستە ئەو مامۆستا ئایینیانە دەگرێتەوە، كە ماوەی دامەزراندنیان تەواو بووە، بەڵام هێشتا بەشێوەی كردەیی لەسەر كارەكانیان بەردوامن، حكومەتی هەرێمی كوردستان وەك بڕیارێكی تایبەت ساڵانە گرێبەستی دامەزراندنیان بۆ نوێ‌ دەكاتەوە، كە ئەمەش رێزێكی تایبەتە لەم مامۆستا تەمەندارانەیان دەنێت، كە توانای كاركردنیان هەیە‌و، پابەندن بە دەوامی كاركردنیان‌و، ئیشەكانیان بە جوانی جێبەجێ‌ دەكەن.