سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئه‌وقافی په‌رله‌مان: پرۆژه‌ یاسای پاراستنی پیرۆزییه‌كان بۆ هه‌موو ئایینه‌كانه‌


له‌ میانه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی ئاسمانی زاگرۆس له 17/18-5-2012 دكتۆر به‌شیر خه‌لیل سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌وقاف له‌ په‌رله‌مانی كوردستان باسی له‌ پڕۆژه‌ یاسای پاراستنی پیرۆزییه‌ ئایینیه‌كان كرد‌و، باسی له‌وه‌ كرد، كه‌ ئه‌م پرۆژه‌ یاسایه‌ ته‌نها بۆ ئایینی ئیسلام نییه‌، به‌ڵكو بۆ سه‌رجه‌م ئایینه‌كانی ناو هه‌رێمی كوردستانه‌، به‌وه‌ی سوكایه‌تی به‌ خوا‌و پێغه‌مبه‌ران‌و كتێبه‌ ئاسمانیه‌كان‌و مه‌زه‌ب‌و ئایینه‌كانی كوردستان نه‌كرێت. هه‌روه‌ها ئه‌و پرۆژه‌یه‌ تایبه‌ت نییه‌ ته‌نها به‌ رۆژنامه‌‌و گۆڤاره‌كان، به‌ڵكو بۆ هه‌موو كه‌سێكه‌، چ نووسه‌ر بێت یان رۆژنامه‌نووس بێت یان مامۆستا زانكۆ بێت یان مامۆستای ئایینی‌و یان هه‌ر كه‌سێكی دیكه‌ بێت.

كه‌واته‌ هه‌ر كه‌سێك سوكایه‌تی به‌ خوا یان پێغه‌مبه‌ران یان كتێبه‌ ئاسمانیه‌كان یان ئایینی ئیسلام‌و مه‌سیحی‌و ئێزدی‌و كاكه‌یی‌و هه‌ر دین‌و مه‌زه‌بێكی كوردستان بكات سه‌رجه‌م ئه‌و سزایانه‌ی پرۆژه‌كه‌یان له‌سه‌ر جێبه‌جێ‌ ده‌كرێت.