چالاكیه‌كانی لقی شاره‌زووری یه‌كێتی زانایان


راگه‌یاندنی لق:
رۆژی شه‌ممه‌ 5/5/2012 ناوچه‌ی مه‌ولانا خالید به‌سه‌رپه‌رشتی لقی شاره‌زوور، هه‌ستا به‌ سازدانی سه‌یرانه‌ گه‌شتیك بۆ مامۆستایانی ناوچه‌كه‌ بۆ ناوچه‌ی (حسن گه‌وره‌) له‌ ده‌ڤه‌ری ده‌ربه‌ندیخان، كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ مامۆستایان تیایدا ئاماده‌بوون، وێڕای به‌شدابوونی به‌رێز به‌رپرسی لق و چه‌ند كارگێریكی لقی ناوبراو.

ئه‌مه‌و له‌ ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژ، شادێكی باڵای لق كه‌پێكهاتبو له‌ به‌ڕێزان مامۆستا غازی به‌رپرسی لق و، مامۆستا عبدالرحیم و، مامۆستا شێخ گاهر سه‌ردانی كه‌سایه‌تی پایه‌به‌رزی ناوچه‌كه‌ مامۆستا شێخ نورالدین مفتی كرد، به‌مه‌به‌ستی هه‌واڵپرسی‌و دڵنیابوون له‌ ته‌ندروستی به‌ڕێزیان و، هیوای چاكبونه‌وه‌یان بۆ خواست.