سلێمانی:لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایان سمینارێك بۆ شیكردنه‌وه‌ی بڕگه‌كانی یاسای باری كه‌سێتی سازده‌كات


ڕاگه‌یاندنی لقی چه‌مچه‌ماڵ
ڕۆژی شه‌ممه‌ 12/5/2012 له‌ شاری سلێمانی ‌و، له‌ باره‌گای ڕێكخرا‌وی (ئاسو‌وده‌) لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایان، به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕێكخرا‌وی ئاسو‌وده‌ سمینارێكیان ساز كرد بۆ به‌ڕێز دكتۆر خالد حمه‌ صالح كه‌ (17) مامۆستای ‌وتاربێژی سنوری چه‌مچه‌ماڵ تێیدا به‌شداربو‌ون‌و،له‌ سمیناره‌كه‌دا سه‌رجه‌م بڕگه‌كانی یاسای باری كه‌سێتی شیكرانه‌‌وه‌‌و، گفتوگۆی تێر‌و ته‌سه‌لیان له‌ باره‌‌وه‌ كرا، به‌ تایبه‌ت پرس ‌و بابه‌ته‌كانی تایبه‌ت به‌ (نكاح و طلاق و میراث) ‌و، پرسه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ ڕه‌گه‌زی مێینه‌، كه‌ به‌ بۆچو‌ونی سه‌رجه‌م ئاماده‌بو‌وان سو‌ودێكی زۆر بینرا له‌ بابه‌ته‌كه‌ .