به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان: ئیسلام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئازاردانی ئافره‌ت نیه‌


راگه‌یاندنی لقی گه‌رمیان
رۆژی دووشه‌مه‌ رێكه‌وتی 14/5/2012 لێپرسراوی لقی گه‌رمیانی یه‌كیتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، بانگهێشتكرا بۆ كه‌نالی ئاینده‌ به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌ سه‌ر باسی توندوتیژی دژی ژنان، له‌گه‌ل چاڵاكوانی بواری ژنان به‌ڕێز شه‌هله‌ فیزوالله‌.

ئه‌مه‌و پڕۆگرامه‌كه‌ (50) خوله‌كی خایاند‌و، مه‌به‌ستی گفتوگۆكه‌یش پێدانی هۆشیاری بوو بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ توندوتیژی له‌ دژی ژنان.

شایه‌نی باسه‌: له‌میانه‌ی به‌رنامه‌كه‌دا لێپرسراوی لقی گه‌رمیان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:‌ ئاینی ئیسلامی پیرۆز ئافره‌تی له‌ ده‌ست زۆلم و سته‌م لێكردن ده‌ربازكردووه‌، بۆیه‌ ناچێته‌ ئه‌قڵه‌وه‌ كه‌ ئیسلام هه‌ر خۆی ئازاری بدات، یان له‌گه‌ل ئه‌وه‌دابێت كه‌ توندوتیژی دژی ژنان ئه‌نجام بدرێت.