له‌وه‌ڵامی نوسراوی ژماره 2341 ی 3/8/2010 ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی گه‌رمیاندا لیژنه‌ی فه‌توای لقی چه‌مچه‌ماڵ به‌نوسراوی ژماره 78 ی 3/8/2010 ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه وه‌رگرتنی پێشینه‌ی خانووبه‌ره له ڕووی شه‌رعیی یه‌وه حه‌ڵاڵ و دروسته و داواش له هه‌موو لایه‌ك ده‌كات كه كار به‌م فه‌توایه بكه‌ن . ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌قی فه‌تواكه‌ی لیژنه‌ی فه‌توای لقی چه‌مچه‌ماڵه .
نوسراوتان ژماره (2341 له 3/8/2010) كه داوای فه‌توای لێكردوین ده‌رباره‌ی (حه‌ڵاڵیه‌تی پێشینه‌ی خانوبه‌ره) ، ئێمه‌ش به‌پشتیوانی خوا ده‌ڵێین :
هه‌ركه‌س بڕیاری حه‌رام له‌سه‌ر شتێك بدات ده‌بێت به‌به‌ڵگه‌ی شه‌رعی بیسه‌لمێنێت ، ئه‌م بابه‌ته‌ش پێشتر زانایان به‌حه‌رامیان ناساند كهزیادهكهی له‌سه‌ربوو ، چونكه پێغه‌مبه‌ر () ده‌فه‌رموێت : (كل قرض جرّ منفعةً فهو ربا) ، به‌ڵام پاش لابردنی ئهوزیادهیه ئهوقافو یه‌كێتی زانایان ده‌ست خۆشیان له‌حكومه‌ت كرد‌و بهحهڵاڵیان ناساند و پاشتر له‌ناكاو مه‌رجێكی تر دانرا بۆ پێدانی پێشینه‌كه، كهبهبۆچونی ئێمه نه‌ده‌بوو ئه‌وه بكرایه .
وه‌ك ئاشكرایه لای هه‌موو زانایان كه مه‌رجی خراپ ئه‌صلی عه‌قدێكی باش خراپ ناكات ، چونكه په‌یوه‌ندی به‌خودی عهقدهكهوه نییه ، ئه‌وتا زیاده له كه‌سانی به‌ساڵاچوو وه‌رناگیرێته‌وه ، بینا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی باسمان كرد و به‌پێی بۆچونی لیژنه‌ی باڵای فه‌توا ئێمه‌ش وه‌كو لیژنه‌ی فه‌توای لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایان پێشینه‌ی خانوبه‌ره به‌حه‌ڵاڵ ده‌زانین و حه‌رام نییه . بۆیه داواده‌كه‌ین له‌هه‌موو لایه‌ك كه‌به‌م فه‌توایه كاربكه‌ن . والحمد لله .
|