ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌رواری (16/5/2012) ناوچه‌ی سیدصادقی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان هه‌ستا به‌سازدانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوان بۆسه‌رجه‌م زانایانی سنووری ناوچه‌ی سیدصادق.
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه به خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێ له قورئانی پیرۆز له‌لایه‌ن (م.فارس)ه‌وه ده‌ستی پێكرد.
دواتر وتاری ناوچه‌ی سیدصادقی یه‌كێتی زانایان له‌لایه‌ن به‌رپرسی ناوچه‌ی سیدصادقی یه‌كێتی زانایان(م.صلاح ا‌لدین )ه وه پێشكه‌ش كرا له‌ژێر ناونیشانی ئومێد (الامل) كه له‌بابه‌ته‌كه‌یدا تیشكی خسته سه‌ر ئومێد‌و هیوای پێغه‌مبه‌ران له‌گه‌یاندنی ئه‌و په‌یام وڕیساله‌یه‌ی له‌پێناویدا نێردراون، وه‌پێویسته زانایان به ئومێد‌و هیوای گه‌وره‌وه له‌خه‌می گه‌یاندنی بانگه‌وازه‌كه‌یاندابن.
دواتر وتاری لقی شاره‌زووری یه‌كێتی زانایان له‌لایه‌ن (م.تاهیر)ه‌وه پێشكه‌ش كرا‌و تیشكی خسته سه‌ر بارودۆخی ئه‌م ڕۆی كوردستان وكارو چالاكیه‌كانی یه‌كێتی زانایان .
هه‌رله‌میانه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا ناوچه‌ی سیدصادقی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان میوان داری به‌ڕێز مافناس (بكرحه‌مه صدیق) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی كرد به‌مه‌به‌ستی سازدانی كۆڕێك له‌ژێر ناونیشانی(هۆكاره‌كانی كاریگه‌ری له‌وتاری زانایان)دا به‌ڕێزیان تیشكی خسته سه‌رڕۆڵ و ده‌وری كاریگه‌رو ئه‌رێنی زانایان له كۆمه‌ڵه‌ی كورده‌واریدا و هه‌روه‌ها باسی ئه‌وهۆكارانه‌ی كرد كه ده‌بنه زیاتر كاریگه‌ری له‌ووتاری زانایاندا،ئه‌مه‌و كۆره‌كه‌ی به‌ڕێزیان ده‌وڵمه‌ند كرا به‌چه‌ندین پرسیار‌و پێشنیار له‌لایه‌ن زانایانه‌وه.ئه‌مه‌و كۆبه‌نه‌وه‌كه به‌سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی هات و بوه مایه‌ی ره‌زامه‌ندی زانایان و
زیاد له( 2:30) خوله‌كی خایاند.
|