ئه‌میرگه‌ردی: میسڕ
له‌میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی خولی رۆشنبیری زانایانی ئایینی هه‌رێمی كوردستان، چه‌ندین وانه‌و پڕۆگرامی نوێ‌و تازه پێشكه‌شكراوه، كه دواترینیان:هه‌ریه‌ك له‌پڕۆگرام‌و وانه‌ی (العلاقه بین الادیان)و (النظریات الفقهیه)یه، كه سه‌رنجی به‌شداربووانی راكێشاوه‌و، بڕیاروایه تاكۆتایی خوله‌كه چه‌ندین وانه‌و پشكی تایبه‌تیان بۆ ته‌رخان بكرێت، وێڕای به‌رده‌وامی وۆرك شۆپ‌و وانه‌كانی پێشوو.
ئه‌مه‌و له چه‌ند رۆژی رابردوودا، شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی خوله‌كه به‌م شێوه‌یه بووه:
رۆژی شه‌ممه 12\5\2012 له‌لایه‌ن به‌ڕێز دكتۆر محمد نجیب العوچین مامۆستای فیقهی ئیسلامی له‌زانكۆی ئه‌زهه‌ر وانه‌ی (النظریات الفقهیه) پێشكه‌شكرا، دواتر وانه‌ی (علم اداره المساجد) له‌لایه‌ن به‌ڕێز دكتۆر حه‌سه‌ن فه‌ره‌حات پیشكه‌شكرا، پاشان به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز دكتۆر خالد عیمڕان وۆرك شۆپێك سه‌باره‌ت به ئه‌رك ومافی بانگخوازان پێشكه‌شكرا.
رۆژی یه‌كشه‌ممه 13\5\2012 له‌لایه‌ن به‌ڕێز دكتۆر فتحی احمد عبدالرزاق مامۆستای وانه‌ی عه‌قیده‌و فه‌لسه‌فه‌و، سه‌رۆكی به‌شی كوڕانی كۆلێژی (الدعوه)ی زانكۆی ئه‌زهه‌ر، بابه‌تی (العقیده والتوحید) پێشكه‌شكرا، پاشان له‌لایه‌ن به‌ڕێز دكتۆر عبدالله النجار وانه‌ی (الفتوی وچوابگها) پێشكه‌شكرا، له‌گه‌ڵ وۆرك شۆپی تایبه‌ت به كاری بانگخوازی.
رۆژی دووشه‌ممه 14\5\2012 له‌لایه‌ن به‌ڕێز دكتۆر أحمد معبد مامۆستای (علوم الحدیث) له زانكۆی ناوبراو، وانه‌ی (الحدیث التحلیلی)، پێشكه‌شكرا، دواتر له‌لایه‌ن به‌ڕێز دكتۆربكر زكی عوض بابه‌تی (العلاقه بین الادیان) پێشكه‌شكرا،له‌لایه‌ن به‌ڕێز دكتۆر محمد رأفت عثمان مامۆستای (فقه المقارن) له كۆلێژی شه‌ریعه‌و، راگری پێشووی هه‌مان كۆلێژ‌و، ئه‌ندامی (مجمع البحوث العلمیه) له زانكۆی ئه‌زهه‌ر، له ژێر ناونیشانی (قضایا معاصرة) بابه‌تێك له‌سه‌ر (نقل الاعضا‌ء) پێشكه‌شكرا، دواتر وۆرك شۆپی تایبه‌ت به كاری بانگخوازی پێشكه‌شكرا.
|