ئه‌میر گه‌ردی: میسر
له وته‌یه‌كدا له‌میانه‌ی گفتۆییَكی كراوه له‌گه‌ل زانایانی ئایینی كوردستان به‌شداربووانی خولی رۆشنبیری، به‌ڕێز دكتۆر حه‌سه‌ن فه‌ره‌حات له زانكۆی ئه‌زهه‌ری شه‌ریف، كه هاوكات وانه‌ی (علم اداره المساجد) له خولی رۆشنبیری ناوبراو ده‌لێته‌وه" ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد: كه جێگه‌ی سه‌رنجه‌و شانازی به‌وه‌وه ده‌كات كه مامۆستایانی ئایینی هه‌رێم ده‌یانه‌وێ گه‌له‌كه‌یان به دونیا بناسێنن.
ئه‌مه‌و دوای ئه‌و روونكردنه‌وانه‌ی كه زانایانی ئایینی هه‌رێمی كوردستان، به مه‌به‌ستی پێناسه‌كردنی ژان‌و ئازاره‌كانی گه‌لی كورد‌و، ئه‌و سته‌مانه‌ی له حه‌قی ئه‌و گه‌له كراوه پێشكه‌شیان كرد، به‌ڕێز دكتۆر حه‌سه‌ن فه‌ره‌حات له درێژه‌ی قسه‌كانیدا، گوتی: كورد سته‌می زۆری لێكراوه تكاده‌كه‌م شانازی به كوردبوونی خۆتانه‌وه بكه‌ن‌و" كۆڵ نه‌ده‌ن، چونكه جیهانی ئیسلامی شانازی به زانایانی كورد ده‌كات.
ناوبراو زیاتر گوتی: ئه‌وه‌ی من تێبینیم كردووه، وا هه‌ست ده‌كه‌م بۆ گه‌یشتن به ئامانجی بوون به ده‌وڵه‌ت، پێویستتان به به‌رنامه‌ڕێژییه‌كی تۆكمه هه‌یه، چونكه بێ داڕشتنی به‌رنامه هیچ ناكرێت.
|