دوای چاودێری کردنی باندێکی له‌شفرۆشی که بریتی بوون له چوار که‌س، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سلێمانی توانیی سێ که‌سیان ده‌ستگیر بکات که کاری بانده‌که به‌د ڕه‌وشتی بووه له یه‌کێک له خانووه‌کانی شاری سلێمانی.
گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سلێمانی "سه‌رکه‌وت ئه‌حمه‌د" له لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی په‌یامنێر گوتی: "بانده‌که چوار که‌س بوون که بریتی بوون له یه‌ک کورد و سێ عه‌رب، یه‌کێکیش له ئه‌ندامانی بانده‌که پێش چوونی مه‌فره‌زه‌ی پۆلیس رۆشیتووه و ده‌ستگیر نه‌کراوه به‌ڵام سێ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیر کراون ئه‌وانیش دووانیان عه‌ره‌به و دانه‌یه‌کیان کورده."
سه‌رکه‌وت ئه‌حمه‌د گوتی: "بانده‌که هه‌ندێک دراوی بیانیان پێ‌گیراوه و ئێستاش له لێکۆڵینه‌وه‌داین له‌گه‌ڵیان تاکو راستی و دروستیی دراوه‌که ده‌ربکه‌وێت که ئایا ساخته‌یه یاخود راسته‌قینه، خۆشیان به ماده‌ی34 له یاسای به‌دڕه‌وشتی به بڕیاری دادوه‌ر به‌ندن."
ئاماژه‌ی دا: ئه‌و کورده‌ی ده‌ستگیر کراوه شۆفێره و دوانه‌که‌ی دیکه‌ش ژن و پیاوێکی عه‌ره‌بن له‌گه‌ڵ ژنێکی دیکه‌ی عه‌ره‌بدا له خانووێکدا خه‌ریکی کاری به‌دڕه‌وشتی بوون." |