سەرۆكی یەكێتی زانایان سەردانی مامۆستامەلائیبراهیم شێخانی دەكات


راگەیاندنی لقی سۆران
پێش نیوەرَۆی 19/5/2012شەممەبەرێزمامۆستامەلاعەبدوڵڵا مەلاسەعید سەرۆكی یەكێتی زانایان سەردانی مامۆستامەلائیبراهیم شێخانی پێشنوێژو وتارخوێنی گوندی شێخانی قەزای مێرگەسوری كرد،لەسەردانەكەداكەهەریەك لەبەرێزان مەلاخالدمەلەكی بەرپرسی لقی سۆرانی زانایان و،مەلامستەفاباپشتی و، مەلاوەیسی مەلاسەعیدو، مەلاسەدیق هەسنانی و،مەلائیبراهیم رسول، كارگێروئەندامانی لق یاوەری بەرێزیان بوون ، لەنزیكەوە لەرەوشی تەندروستی وبژێوی ژیانی مامۆستایان پرسی وخەبات وماندووبونی بەرێزیان لەمەڕ خزكەتكردنی بواری ئاینی ونەتەوەیی بەرزنرخاندو هیوای تەمەنێكی پڕخێرو بەرەكەتیان بۆخواست.
لەلای خۆشیەوە مامۆستاوخانەوادەكەی سوپاسی هەستی دلسۆزی وپەرۆشی شاندەكەیان كردو خۆشحالبوون بەسەردانەكە.
لەلایەكی ترەوەهەمان شاندلەگوندی بۆكران بەشداریان كردلە پرسەی خوالێخۆشبێت، مام سلێمان عادی پێشمەرگەی كۆماری مهابادوكەسایەتی ناوداری ناوچەكە ،ئەمەوشاندەكە پرسەی خۆیان ئاراستەی بنەمالەی ناوبراوكردوسەرەخۆشی خۆیان پێ ڕاگەیاندن .