ژماره‌یه‌ك سه‌نته‌رى مه‌ساج داواى مۆڵه‌تى كاركردن ده‌كه‌ن له سلێمانى، به‌ڵام رێگه‌یان پێنادرێت‌و ته‌نها سێ سه‌نته‌رى مه‌ساجیش له ده‌ره‌وه‌ى هۆتێله‌كان ماون له سلێمانى كه تاوه‌كو مانگى ره‌مه‌زان ئه‌وانیش داده‌خرێن.
مسته‌فا حه‌مه ره‌حیم، به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری گه‌شتیاریی سلێمانی به ماڵپه‌ڕى (رووداو)ى راگه‌یاند "ته‌نها 3 سه‌نته‌رى مه‌ساج له سلێمانى ماوه له ده‌ره‌وه‌ى هۆتێله‌كان، ئه‌وانیش پێش هاتنى مانگى ره‌مه‌زان تاوه‌كو 15/7/2012 داده‌خرێن‌و مۆڵه‌تیش بۆ هیچ سه‌نته‌رێكى مه‌ساج نوێ ناكه‌ینه‌وه، ته‌نها له هۆتێلى 3 ئه‌ستێره‌و 4 ئه‌ستێره‌و 5 ئستێره رێگه به مه‌ساج كردن ده‌درێت، له‌ژێر چاودێرى‌و رێنماییه‌كان كاربكه‌ن".
دواى رووداوه‌كه‌ى سووتاندنى سه‌نته‌ره‌كانى مه‌ساج له بادینان‌و سلێمانى‌و هه‌ندێ شوێنى دیكه له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ ژماره‌یه‌كى زۆر سه‌نته‌رى مه‌ساج داخران، ئێستا له سلێمانى ته‌نها 3 سه‌نته‌رى مه‌ساج دانه‌خراوه كه ئه‌وانیش داده‌خرێن‌و 4 سه‌نته‌رى مه‌ساجیش له‌ناو هۆتێله‌كان هه‌یه كه ئه‌وان رێگه پێدراون بۆ كاركردن.
مسته‌فا حه‌مه ره‌حیم گوتى "هه‌رچه‌نده ئه‌و 3 سه‌نته‌ره‌ى مه‌ساج ماوه‌ى مۆڵه‌تى كاركردنیان ته‌واو نه‌بووه، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌و بڕیار‌و رێنماییانه‌ى دواى رووداوه‌كه‌ى بادینان ده‌ركرا بۆ داخستنى سه‌نته‌ره‌كانى مه‌ساج ئه‌و 3 سه‌نته‌ره داده‌خرێن، ئه‌و ماوه‌یه‌ش كه 3 سه‌نته‌ره‌كه رێگه‌یان پێ‌درابوو كاربكه‌ن به‌هۆى ئه‌وه‌بوو خه‌رجى‌و جوانكارى زۆریان له سه‌نته‌ره‌كه‌یان كردبوو بۆیه رێگه‌مان پێدان 6 مانگى دیكه كاربكه‌ن".
ژماره‌یه‌ك سه‌نته‌رى مه‌ساج داواى نوێكردنه‌وه‌ى مۆڵه‌تى كاركردنیان كردووه‌و ژماره‌یه‌كیش داواى دانانى سه‌نته‌رى مه‌ساج ده‌كه‌ن له سلێمانى، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری گه‌شتیاری سلێمانی گوتى "نه‌ك مۆڵه‌ت به دانانى سه‌نته‌رى مه‌ساج ناده‌ین له ده‌ره‌وه‌ى هۆتێلى (3 ئه‌ستێره‌و 4 ئه‌ستێره‌و 5 ئه‌ستێره) به‌ڵكو مۆڵه‌تیشیان بۆ نوێ ناكه‌ینه‌وه". |