شاندێكی لقی چەمچەماڵ سەردانی دام ‌و دەزگا حكومی ‌و حزبیەكانی ناحیەی سەنگا‌و دەكەن

ڕاگەیاندنی لقی چەمچەماڵ

سەر لەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە 17/5/2012 شاندێكی لقی چەمچەماڵ كە پێك هاتبو لە بەڕێزان مامۆستا وهاب لێپرسرا‌وی لق هەر یەك لە مامۆستایان مەلا علی تەپە عارب ‌و مەلا محمد تاڵەبانی ‌و مەلا عزیز زەنگەنە ‌و مەلا هیدایت جاف سەردانی ناحیەی سەنگا‌ویان كرد ‌و سەرەتا دەست بەكاربو‌ونی لێپرسرا‌وی نوێ‌ ی نا‌وچەی سەنگا‌وی (پ . د.ك) كاك شێخ عومەر بەرزنجی سەردانی بارەگای نا‌وچەیان كرد ‌و پیرۆزبایی زانایانی ئایینیان ئاراستە كردن ‌و هیوای سەركە‌وتنیان لە كارەكانی بۆ خواست .

پاشتر ‌وەفدەكە سەردانی هەر یەك لە كۆمیتەی سەنگا‌وی (ی.ن.ك) ‌و بەڕێوەبەری ناحیەی سەنگا‌و ‌و بەڕێوەبەری ئاسایشی سەنگا‌ویان كرد ‌و لەلایەن بەڕێزیانە‌وە پێشوازی گەرمیان لێ‌ كرا‌و بەڵێنی هەمو‌و ها‌وكاریەكی زانایانی ئایینی سنوری ناحیەی سەنگا‌ویان دا كە ئەندامن لە یەكێتی زانایان .