راگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر:
رۆژی 4/8/2010 لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان به‌هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی هه‌ولێر و، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌قافی ده‌وروبه‌ر له هۆڵی مزگه‌وتی صواف له شاری هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌ر فراوانیان ساز كرد به سه‌ر په‌رشتی [شێخ نیاز راغب دێگه‌یی] به‌ر پرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان ، له‌گه‌ڵ پێش نوێژ و وتار خوێنانی شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری ، به مه‌به‌ستی خۆ ئاماده‌كردن و پێشوازی كردن له مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز .
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بڕیاردرا هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانی وشیار كردنه‌وه له وتاره‌كانی هه‌ینی ئه‌نجام بدرێت له‌لایه‌ن زانایانی ئاینی سه‌باره‌ت به مه‌ترسی دیارده‌ی سه‌ر هه‌ڵدانی گرانی بازاڕ له مانگی ره‌مه‌زان و رێزگرتنی هه‌ست و شعوری رۆژووانان و مانگی ره‌مه‌زان له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م دانیشتوانی شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری به تێكڕای ئاینزاو بیر‌و باوه‌ره‌كان .
هه‌روه‌ها داوا له‌ده‌زگاكانی ئاسایش وپۆلیس كرا بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك ئه‌ركی هه‌میشه‌یی و رۆڵی به‌رده‌وامیان له دابین كردنی ئاسایشی هه‌ولێر، گرنگی زیاتر به باری ئاسایش و هێمنی بدرێت بۆ به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌ركه ئاینیه‌كان له مزگه‌وت وشوێنه ئاینی یه‌كان له مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز .
هه‌روه‌ك داواش له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن كرا گرنگی یه‌كی تایبه‌ت بده‌ن به رێز‌و به‌هاو حورمه‌تی ئه‌م مانگه پیرۆزه له كۆتایشدا سه‌رجه‌م ئه‌و ڕێنمایی وپێشنیارانهی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف كه به‌هه‌ماهه‌نگی له گه‌ڵ یه‌كێتی زانایان ده‌ركراون
بۆ مانگی ره‌مه‌زان ئاڕاسته‌ی ئاماده بوان كران وداوای جێ به‌جێ كردنیان كرا . |