لقی هەولێری یەكێتی زانایان لەگەڵ سەنتەری چرای رووناكی كۆدەبێتەوە

ڕاگەیاندنی لقی هەولێر: مەعروف مەلاعولا روستایی

بەمەبەستی دروست كردنی هەماهەنگی زیاتر‌و، یەك هەڵوێستی‌و، یەك گوتاری زانایانی ئاینی ئیسلامی لە بەرامبەر كێشە ئاینی‌و، نیشتمانیەكان لە سەر ئاستی دەرەوو‌و ناوخۆی هەرێمی كوردستان . ئەمرۆ شێخ نیاز راغب دێگەیی بەرپرسی لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی نێوان شاندێكی لقی هەولێری یەكێتی زانایان‌و، دەستەی سەنتەری رۆشنبیری چرای روناكی كرد، لە سەنتەری چرای روناكی لە شاری هەولێر، لە كۆبوونەوەكە چەندین تەوەری پەیوەست بە كاری بانگخوازی ئیسلامی خرانە بەر باس‌و، هەروەها جەخت كرایەوە لە پێویستی هەڵوێست لە مەرامبەر رووداو‌و، پێكهاتە ئاینی‌و، نەتەوەیەكان لە هەرێمی كوردستان و زیاتر كاراكردنی گیانی هەماهەنگی‌و یەكڕێزی لە نێوان زانایانی ئاینی ئیسلامی‌و داكۆكی كردن لە پاراستنی هێمنی‌و ئاسایشی هەرێمی كوردستان‌و هەلوێست وەرگرتن لە بەرامبەر هەر كەسێك بیەوێت پیرۆزیە ئاینی یەكان بشێوێنی .