ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: مه‌عروف مه‌لاعولا روستایی
سه‌ر له به‌یانی 17/5/2012 شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان دوای گه‌رانه‌وه‌ی له ده‌روه‌ی وڵات به مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕه‌وشی ئێستایی هه‌رێمی كوردستان‌و، ئه‌و خۆ پیشاندانه‌ی كه له رۆژی سێ شه‌ممه 8/5/2012 ئه‌نجامدرا، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م به‌رپرسی ناوچه‌كانی یه‌كێتی زانایانی هه‌ولێر‌و، ده‌وروبه‌ر كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئیدانه‌ی ئه‌و شكاندن‌و تێكدانانه‌كرا كه هه‌ندێك كه‌س ئه‌نجامیان دا، هه‌روه‌ها داكۆكی كرایه‌وه،
له پاراستنی ڕه‌وشی هێمنی‌و ئارامی شاری هه‌ولێر‌و پاراێزگاری كردن له یه‌ك ڕیزی‌و یه‌ك هه‌ڵوێستی زانایانی ئاینی ئیسلام له هه‌مبه‌ر كێشه ئاینی‌و نه‌ته‌وه‌یه‌كان .
|