ئه‌میر گه‌ردی: قاهیره
رۆژی سێشه‌ممه 22\5\2012 به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز كاك جه‌مال مسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌یوه‌ندیه‌كان له باڵوێزخانه‌ی عێراقی فیدڕاڵ له كۆماری میسری عه‌ره‌بی، كه‌سایه‌تی ناسراو و گه‌وره‌بازرگان‌و پیاوی كاری عێراقی به‌ڕێز (ثائر الطائی) نیوه‌ڕۆخوانێكی بۆ زانایانی ئایینی هه‌رێم به‌شداربووانی خولی پێشكه‌وتووی رۆشنبیری ئه‌زهه‌ر سازكرد.
ئه‌مه‌و به‌ڕێز (ثائر الطائی) كه له ئێستا یه‌كێكه له كه‌سایه‌تی‌و گه‌وره بازرگانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌و، دایكی كوردێكی كوردستانی عێراقه، دوای ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی راگه‌یاندنه‌وه هه‌واڵی گه‌یشتنی زانایانی ئایینی هه‌رێم ده‌بیستێت، له رێگه‌ی باڵوێزخانه‌ی عێراق له میسڕ ئه‌م نێوه‌ڕۆ خوانه سازده‌كات.
شایه‌نی باسه: له دانیشتنێكدا له‌گه‌ڵ زانایانی ئایینی هه‌رێم ته‌واوی هاوكاری‌و پیشتیوانی خۆی بۆ زانایانی ناوبراو دوپاتكرده‌وه‌و، خۆشحاڵی خۆی به‌هاتنی زانایان‌و، پێشكه‌وتنی ئاستی زانستی‌و، به‌ره‌وپێشچوونی بازرگانی‌و دۆخی ئارامی هه‌رێم نیشاندا‌و، له به‌رامبه‌ریشدا زانایانی ئایینی سوپاسی هه‌ڵوێست‌و پشتیوانی به‌ڕێزیان كرد‌و، دوای گفتوگۆ سه‌باره‌ت به پێشكه‌وتنی بواری بازرگانی له هه‌رێم، هیوایان خواست كه ناوبراو له كوردستانیش كاری وه‌به‌رهێنان‌و بازرگانی بكات.
|