ئه‌میر گه‌ردی: میسڕ
له میانه‌ی كاروچاڵاكیه‌كان‌و پڕۆگرامی خولی پێشكه‌وتووی رۆشنبیری زانایانی ئایینی هه‌رێم له زانكۆی ئه‌زهه‌ر، له رۆژانی رابردوو له زنجیره چاڵاكیێكی خولی ناوبراودا، وێڕای به‌رده‌وامی له به‌شدابوونیان له وۆرك شۆپ‌و وانه‌و بابه‌ته‌هه‌مه‌جۆره زانستیه‌كانی خوله‌كه، له رۆژانی 15،18،22\5\2012 سه‌ردانی ژماره‌یه‌ك شوێن‌و شوێنه‌واری رۆشنبیری‌و مێژوویی‌و ئایینیان كرد.
ئه‌مه‌و دیارترینی ئه‌و شوێنانه‌ی كه زانایانی ئاینی ناوبراو به‌سه‌ریان كرده‌وه، بریتی بوون له: كتێبخانه‌ی گشتی ئه‌سكه‌نده‌ریه، كه یه‌كێكه له گه‌وره‌كتێبخانه‌كانی جیهان، هه‌روه‌ها سه‌ردانی قه‌ڵای دێرینی سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبی‌و، مزگه‌وت‌و گۆڕی ئیمامی بوه‌یسڕِی‌و، مۆزه‌خانه‌ی گشتی له قاهیڕه‌و، شوێنه‌واری مێژوویی ئه‌هرامه‌كانیان كرد.
|