ئه‌میر گه‌ردی/قاهیره:
رۆژی چوارشه‌ممه 23\5\2012 له رێوڕه‌سمێكی تایبه‌تدا، زانایانی ئایینی كوردستان، به‌شداربووانی خولی پێشكه‌وتووی رۆشنبیری له زانكۆی ئه‌زهه‌ری شه‌ریف بڕوانامه‌ی زانستی له (علم الحدیث والروایة) یان له‌لایه‌ن زانای پایه‌دارو ناسراوی زانكۆی ئه‌زهه‌ر، به‌ڕێز دكتۆر احمد معبد وةر‌گرت، كه هاوكات به‌رێزیان یه‌كێكه له‌و زانایانه‌ی به شێوه‌ی (التسلسل والاسناد) حه‌دیسی له پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) ریوایه‌ت كردووه‌و، له‌سه‌ر ئاستی جیهانی بڕوانامه‌ی زانستی له زانستی فه‌رمووده‌و ریواتكردنی ده‌به‌خشێت.
ئه‌مه‌و به‌خشینی ئه‌و بڕوانامه‌یه به‌و 30 زانایه ئایینیانه‌ی كوردستان دوای ئه‌وه هات، كه له‌ماوه‌ی خولی پێشكه‌وتووی رۆشنبیری ئه‌زهه‌ر ئاماده‌ی وانه‌كانی به‌ڕێزیان له (علم الحدیث) بوونه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌و، هه‌ر له‌میانه‌ی كاروچاڵاكی‌و، پێشكه‌شكردنی بابه‌ت‌و وانه‌كانی خولی پێشكه‌وتووی رۆشنبیری ئه‌زهه‌ر، زانایانی ناوبراو ئاماده‌ی وۆرك شۆپێكی تایبه‌ت به هونه‌ری ئیسلامی، له كۆن ئێستادا بوون‌و، تیایدا باس له ده‌ست ره‌نگینی‌و پێشكه‌وتوویی‌و زانایی هونه‌رمه‌ندان‌و بیرمه‌ندانی جیهانی ئیسلامی كرا‌و، رۆڵی زانایانی كورد له‌م رووه‌وه به‌رز هه‌ڵسه‌نگێندرا.
|