دوای ئه‌وه‌ی كه‌وا یه‌كێك له هوتێله كانی شاری هه‌ولێر به‌ناوی هوتێلی (نۆبل) له‌سه‌ر شه‌قامی گشتی سه‌د مه‌تری به‌رامبه‌ر مزگه‌وتی (قازی محمد ) له گه‌ڕه‌كی كوران / عینكاوه، نهۆمی سه‌ره‌وه‌ی ئوتێله‌كه‌یان بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه به شێوه‌یه‌كی دوور له یاسا‌و ڕێسای ئاینی‌و كۆمه‌لایه‌تی به‌كار هێنا، به تایبه‌تی شه‌وانی پێنج شه‌ممه له سه‌ر هه‌ینی وه‌كو باریَِكی سه‌ماكاری و مه‌یخواردنه‌وه به كارده‌هێنا تاكو كات ژمێر سێی شه‌و به‌رده‌وام ده‌بون له سه‌ر ئه‌م كاره‌و، ده‌نگی سه‌ماكردنی ئه‌وان جگه له ئیستیفزاز كردن خه‌ویشی له خه‌لك ده زڕاند، كه ئه مه‌ش ببووه مایه‌ی هه‌راسانكردن‌و بێزاربوونی دانیشتوانی ناوچه‌كه.
بۆیه به‌رێز: مامۆستا مه‌لا حه‌سه‌ن قادیانه‌یی پێشنوێژ‌و وتارخوێنی مزگه‌وتی قازی محمد و به‌رپرسی ناوچه‌ی یه‌كی یه‌كیه‌تی زانایان له هه‌ولێر، له سونگه‌ی هه‌ستكردن به به‌رپرسیاریه‌تیه‌وه، ڕۆژی پێنج شه‌ممه 24-5-2012 هه‌ستا به‌ر له‌وه‌ی باسه‌كه به‌رێته سه‌ر دوانگه‌ی مزگه‌وته‌وه‌و، له‌وێوه ئیدانه‌ی كاره‌كه بكات، په‌یوه‌ندی كرد به به‌ڕێوه‌به‌ری ئوتێلی ناوبراو، له‌نزیكه‌وه له خراپی كاره‌كه‌ی گه‌یاند، كه ڕه‌نگه ئه‌م كاره له داهاتودا توڕه‌بونێكی جه‌ماوه‌ری لێبكه‌وێته‌وه و په‌شیمانی به دواوه بێ ، بۆیه داوای داخستنی ده‌نگ و ڕه‌نگی باڕه‌كه‌ی كرد له‌به‌ر چاوی جه‌ماوه‌ر .
ئه‌وانیش به‌ڕێزه‌وه داوكاریه‌كه‌یان قه‌بول كرد‌و ده‌ست به‌جی هه‌لسان به كاری پێویست.
هه‌ر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی عه‌نكاوه (كاك ماهر ) له ڕۆژی هه‌ینی سه‌ردانی مامۆستای كرد‌و سوپاسی به‌ڕێزیانی كرد كه‌توانی به‌م شێوه هێمنیه‌وه ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكات و به‌لێنی هه‌مو هاوكاریه‌كی به مامۆستا دا له‌داهاتودا كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی ولات‌و موسولمانان بكات.
ئه‌مه‌و ئه‌م كاره بووه مایه‌ی دلخۆشی چه‌ند هه‌زار مالێك كه له گه‌ڕه‌كی كورانی موسولمان نشین‌و، شارۆچكه‌ی عه‌نكاوا ی مه‌سیحی نشین نیشته جێن.
مامۆستا مه‌لا حه‌سه‌ن قادیانه‌یی له لێدوانێكیدا بۆ سایتی زانایان پێی وابوو ئه‌گه‌ر وتاربێژان‌و خاوه‌ن كار‌و دام‌و ده‌زگاكان بتوانن هه‌ماهه‌نگی‌و لێك نزیكبوونه‌وه‌یان هه‌بێت، ده‌توانن زۆر شت چاره‌سه‌ر بكه‌ن، چونكه ناكرێ هه‌موو شت ببردرێته سه‌ر مینبه‌ر‌و دڵی خه‌ڵكی پێ بهێشێندرێت، له كاتێكدا رێگه چاره‌ی دیكه هه‌بێت، هه‌روه‌ك پێویسته خاوه‌ن كار‌و دام‌و ده‌زگاكانیش خۆیان له‌و شتانه دوور بگرن، كه ببێته مایه‌ی ئازاردانی هاووڵاتیان، كه خۆشبه‌ختانه ئه‌و میوانخانه‌یه به‌م ئه‌قڵه بیری كرده‌وه‌و، به‌ڕێزه‌وه داواكه‌ی قبوڵ كرد.
|