له درێژه‌ی كار‌و چالاكیه‌كانی لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی
ئیسلامی كوردستان ، دوانیوه‌رۆی 7 ی ئایار ستافی لق پێشوازیانكرد له
وه‌فدێكی باڵای په‌رله‌مانی كوردستان كه پێكهاتبوون له سه‌رۆك و
ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ئه‌وقاف به‌سه‌رۆكایه‌تی د. صباح به‌رزنجی و
ئه‌ندامانی لیزنه گولیزارقادرو سمیره‌عبدالله كه‌به‌مه‌به‌ستی
چاره‌سه‌ر و به‌دواداچوونی كێشه‌ی زانایانی ئاینی و مزگه‌وته‌كان و
ته‌كیه‌و خانه‌قاكان ئه‌و سه‌ردانه‌یان ڕێكخستبوو .
له میانه‌ی ئه‌و دیداره‌دا كه هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی لقی زانایان و
كارگێران و چه‌ند زانایه‌كی تری ئاینی ئاماده‌ی بوون ، باس له ته‌واوی
ئه‌و كێشه‌و گرفتانه كرا كه هه‌ن و چاره‌سه‌ر و ڕێوشوێنی پێویست و
هه‌نوكه‌یش گه‌نگه‌شه‌كرا .
هه‌مان رۆژ له باره‌گای لق مامۆستا نه‌جمه‌دین قادر به‌رپرسی لق و
كارگێڕان و كۆمه‌ڵێك له زانایانی به‌رچاوی سلێمانی و چه‌ند ئه‌ندامێكی
مه‌كته‌بی ته‌نفیزی پێشوازیانكرد له خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی ڕێكخستنی سلێمانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و
وه‌فدێكی هاورێ ی .
له دانیشتنێكدا سه‌ره‌تا لێپرسراوی لق خۆشحاڵی ستافی لقی ده‌ربڕی بۆ
ئه‌و دیداره‌و ئه‌و سه‌ردانه‌ی كه بۆ لای زانایان ئه‌نجامیدا ، هه‌روه‌ك
هیوای خواست ئه‌م دیداره ببێته مایه‌ی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی زیاتر بۆ
خزمه‌تی زانایانی ئاینی و چاره‌سه‌ری گرفتی خزمه‌تگوزاری بۆ مزگه‌وت و
شوێنه ئاینیه‌كان .
له‌به‌رامبه‌ریشدا خاتوو هێرۆ ئیبراهیم پشتیوانی بۆ داوا‌و پێشنیاره‌كانی
زانایان ده‌ربڕی و به‌ڵًێنی پێدان كه پێشنیار‌و داواكانیان بگه‌یه‌نێته
لایه‌نی په‌یوه‌نددار و هه‌وڵی جدی بدات بۆ به‌ره‌و پێشچوونی ره‌وشی
خزمه‌تكردنی زانایان و شوێنه پیرۆزه‌كان .
له لایه‌كی تره‌وه‌روزی یه‌ك شه‌ممه به‌رواری14/5/ی ئایار سه‌رۆك و
چه‌ند كارگێڕێكی لقی سلێمانی سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌ری تازه‌ی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانیان كرد و پیرۆزبایی زانایانی ئاینیان
پێڕاگه‌یاند به بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ری تازه‌و
سوپاسی كارمه‌ندان و ئه‌فسه‌رانی هاتوچۆیان كرد له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و
خزمه‌ت و شه‌و نخونیه‌ی به‌رده‌وام ده‌یكه‌ن بۆ خزمه‌ت و پاراستنی
سه‌لامه‌تی گیانی هاووڵاتیان .
له به‌رامبه‌ردا عه‌قید (محه‌مه‌د تاهیر ره‌شید) به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی
سلێمانی سوپاسی به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌ی زانایانی لقی سلێمانی كرد و هیوای
خواست وه‌ك هه‌میشه زانایان پشتیوانیان بن بۆ درێژه‌دان به خزمه‌تكردنی
هاووڵاتیان .
هه‌ر له‌درێژه‌ی چالاكیه‌كانی لقی سلێمانی رۆژی 16ی ئایار سه‌رۆك و
كارگێرانی لقی سلێمانی زانایانی ئاینی سه‌ردانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی
خوشكانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیان كرد له سلێمانی و له لایه‌ن سكرتێر‌و
ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ته‌وه پێشوازی كران .
له دانیشتنێكدا سه‌رۆكی لقی سلێمانی زانایان رۆڵی خوشكانی بزوتنه‌وه‌ی
به‌رزنرخاند و له‌هه‌مان كاتدا كه ساڵیادی كۆچی دوایی مامۆستا مه‌لا
عوسمانی رابه‌ری پێشوی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی بوو له‌و ڕێكه‌وته‌دا ، رۆڵی
مامۆستای پایه‌به‌رزیان له خزمه‌تی ئاینی پیرۆزی ئیسلام به گرنگه‌وه
وه‌سفكرد وهیوایان خواست كه ڕێبازی مامۆستا بره‌و پێبده‌ن و به‌رده‌وام
بن له‌سه‌ری .
لای خۆشیانه‌وه خاتوو منیره‌علی عبدالعزیز به رپرسی مه‌كته‌بی كاروباری
خوشكان و لیلی علی عبدالعزیزوئه‌ندام مه‌كته‌ب و شهلاحسین ئه‌ندامی
سه‌ركردایه‌تی پێزانینی خۆیان بۆ سه‌ردانی لقی سلێمانی زانایانی ئاینی
ده‌ربڕی و به‌گرنگه‌وه تێ‌یان ڕوانی وه هیوایان خواست زانایان وه‌ك
هه‌میشه پشتیوانی هه‌وڵ و كۆششه‌كانی خوشكان بن له پێناو سه‌رخستنی
ئامانجه‌كانیان .
له چالاكیه‌كی تری لقی سلێمانیدا ستافی لق كه پێكهاتبوون له مامۆستا
نه‌جمه‌دین قادر به‌رپرسی لق و هه‌ریه‌ك له مامۆستا كه‌ریم سه‌رسوراوی و
مامۆستا موحه‌مه‌د كه‌ڵكه‌سماقی كارگێڕانی لق به‌شداریان كرد له
كۆنگره‌ی دیداری باڵای فتوای عیراقی كه‌له‌شاری سلێمانی به چاودێری
دكتۆر (رافع العانی )گه‌وره موفتی دیاری عیراقی به‌سترابوو
كه‌به‌مه‌به‌ستی پێدانی ئیجازه‌نامه به كۆمه‌ڵێك له دكتۆر و زانای
ئاینی كه‌له‌شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و باشوری عیراق پێكهاتبوون . |