لقی شاره‌زووری یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی كۆمه‌ڵ ده‌كات


پێشنیوەرۆی چوارشەمە 23/5/2012 شاندێکی باڵای لق کە پێکهاتبوو لە بەرێزان م.غازی بەرپرسی لق و م.عبدالرحیم و م.گاهر کارگێرانی لق سەردانی مەلبەندی یەکی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان یان کرد لە هەڵەبجەی شەهید . لەلایەن بەڕێزان م.عبدالرحمن عبدالرحیم بەرپرسی مەڵبەند و کارگێڕانی مەڵبەند زۆر بەگەرمی پێشوازی کران لە میانەی دانیشتنەکەدا م.غازی سوپاسی ئەو پێشوازیە گەرمەی کردن وە باس لە ڕۆڵی گرنگی مامۆستایان کرا لە مێژوو و ئێستادا کە هەمیشە ڕۆڵەکانی میلەتیان پێگەیاندوە پڕ چەکیان کردون بە عیلمو زانست و خۆشەویستی نیشتیمان وە تائێستاش ئەو ڕۆڵەی مامۆستایان کاریگەری خۆی هەیەو وە بە هەمولایەک هەوڵبدەین ئەو ڕۆڵە پڕ سەروەریە بگێڕینەوەو بەردەوام بێت و بەڕێز م.عبدالرحمن عبدالرحیم پشتیوانی خۆیانی دوپات کردەوە بۆ لق و مامۆستایانی ئاینی پاشان بە گەرمی بەڕێکران و کۆتایی بە سەردانەکە هات