ڕاگه‌یاندنی لقی چه‌مچه‌ماڵ
سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی سێ شه‌ممه 22/5/2012 له هۆڵی كتێبخانه‌ی گشتی شۆڕش لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌ر د‌و‌و ڕێكخرا‌وی (P.D.A) كۆمه‌ڵه‌ی خه‌ڵك بۆ گه‌شه‌پێدان و (N.P.A) فریاگوزاری گه‌لی نه‌ر‌ویجی سیمینارێكیان سازكرد بۆ (15) مامۆستای ئایینی وتاربێژی سنوری لقی چه‌مچه‌ماڵ سه‌باره‌ت به (توند‌وتیژی دژ به ژنان و هه‌ڵوێستی ئایینی ئیسلام) كه سه‌ره‌تای سیمیناره‌كه به یه‌كتر ناسین و پاشان ڕ‌ونكردنه‌وه سه‌باره‌ت به ڕێكخرا‌وی (P.D.A) و ئامانجی به‌شداربو‌ون ده‌ستی پێكرد و تیشك خرایه سه‌ر كاریگه‌رییه‌كانی توند و تیژی له‌سه‌ر خێزان و پاشتر به تێر و ته‌سه‌لی له‌لایه‌ن زانایانی ئایینیه‌وه گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر توند و تیژی و جۆره‌كانی و ئاماژه به چه‌ندین ده‌قی قورئان و فه‌رمو‌وده درا كه ئیسلام وه‌كو ئاینێكی ئاسمانی ئه‌و په‌ڕی ڕێزی له ژنان گرتوه‌و هیچ كات ڕێگه نادات توند‌وتیژی بكرێت به‌رامبه‌ریان .
پاشتر به چه‌ند سه‌ره‌نج و تێبینی یه‌ك سیمیناره‌كه ده‌وڵه‌مه‌ند تر كرا .
|