ڕاگه‌یاندنی لقی چه‌مچه‌ماڵ
حاجی نجیبه یادگار عزیز كه ئافره‌تێكی ئیماندار و خواناسه له سنوری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵه و له عه‌شیره‌تی هه‌مه‌ونده و پێشتر دانیشتوی گوندی گۆشقوت بوه‌و ئێستا له ناحیه‌ی شۆڕش داده‌نیشێت و له دایكبو‌وی ساڵی (1949) یه، یه‌كێك له ئا‌واته گه‌وره‌كانی بریتی یه له ها‌وكاری كردنی هه‌ژاران و كاری خێرخوازی، هه‌ر بۆیه له ته‌مه‌نیدا وه‌كو خۆی بۆ سایتی زانایان ده‌ڵێ هیچ كات نوێژ و ڕۆژ و په‌رستشه‌كانی نه‌فه‌وتا‌وه‌و به‌رده‌وامیش سونه‌ته‌كانی به‌جێ گه‌یاند‌وه، حاجی نه‌جیبه هه‌مه‌وه‌ندی ده‌ڵێ له منداڵیمه‌وه له بیرمه حاجی حه‌كیمی برام زه‌كاتی به هه‌ژاران ده‌دا و خزمه‌تی به‌خه‌ڵك ده‌كرد بۆیه منیش به‌رده‌وام له ساڵانی ڕابرد‌و‌ودا زه‌كاتی پاره‌و ده‌غڵ و دانم به باشی دا‌وه‌و ها‌وكاری هه‌ژارانم كرد‌وه‌و هه‌تیوه‌كانم به‌سه‌ر كردۆته‌وه و خێری زۆرم كرد‌وه وه‌ك به‌شداری در‌وستكردنی مزگه‌وت و بیری ئا‌و و پڕۆژه‌ی خێرخوازی و ها‌وكاری خه‌ڵكی عه‌ره‌ب و ئێرانی و ڕێبوارانم كرد‌وه و ئێستاش له ساڵی (2012) دا بڕیارم دا (000 80) هه‌شتا هه‌زار مه‌تر زه‌وی وه‌قف بكه‌م بۆ گۆڕستانی موسڵمانان له ناحیه‌ی شۆڕش و بڕی یه‌ك ملیۆن دینار بكه‌م به صه‌ده‌قه‌ی جاریه و بدرێ به قورئان و كتێبی شه‌رعی و له هه‌مو‌و هه‌نگا‌وه‌كانیشمدا پرسم به زانایانی ئایینی كرد‌وه تاكو كرده‌وه چاكه‌كانم له‌سه‌ر به‌رچا‌وڕۆشنی بێت .
|