دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه به‌رواری 26/5/2012 شاندێكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان به‌بۆنه‌ی سی و شه‌ش هه‌مین ساڵیادی هه‌ڵگیرساندنی شۆرشی گوڵانه‌وه سه‌ردانی باره‌گای لقی 22 ی گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستانیان كرد له كه‌لار
پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن به‌رپرسانی لقه‌كه‌وه به‌گه‌رمی پیشوازییان لێ كرا به‌رپرسی لق به ناوی یه‌كێتی زانایانه‌وه پیرۆزبایی ئه‌و یاده‌ی لێ كردن و هیوای خواست ئه‌و یاده ببێته هۆكاری به‌رده‌وامبوون له كاروانی خه‌بات و كوردایه‌تی و له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌رپرسانی لقی 22 ی پارتی خۆشحاڵی خۆیان بۆ سه‌ردانی شاندی لق ده‌ربری و رۆڵی زانایانی ئاینیان به‌رز نرخاند له سنوره‌كه‌دا
هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان بروسكه‌یه‌كی پیرۆزباییان ئاراسته كردن
شایانی باسه شاندی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان پێكهاتبوو له به‌رێزان مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری به‌رپرسی لق و مامۆستا مه‌لا محمد غیدان به‌رپرسی ناوچه‌ی كه‌لارو هه‌ریه‌كه له مامۆستا مه‌لا وه‌هاب حسین و مامۆستا مه‌لا تاهیر قه‌مه‌رو مامۆستا مه‌لا كه‌ریم عبدالرحمن و مامۆستا مه‌لا ئه‌ركان أحمد پێش نوێژ و ووتارخوێنانی سنوره‌كه .
|