راگه‌یاندنی سه‌نته‌ر:
له درێژه‌ی زنجیره چالاكیه‌كانیدا‌و به مه‌به‌ستی بایه‌خدان به بواری رۆشنبیری ئایینی‌و كاراتركردنی رۆڵی مامۆستایانی ئایینی‌و وتاربێژان، سه‌نته‌ری زانایان بۆ رۆشنبیری ئایینی رۆژی 26/5/2012 خولێكی یه‌ك رۆژه‌ی رۆشنبیری بۆ مامۆستایانی ئایینی قه‌زای رواندزو ده‌وروبه‌ری له هۆڵی ئه‌وقافی سۆران كرده‌وه.
سه‌ره‌تای خوله‌كه چه‌ند ئایه‌تێك له قوڕئانی پیرۆز خوێندرایه‌وه‌و، دواتر وه‌یسی سه‌عید وه‌یسی به‌رپرسی سه‌نته‌ری زانایان بۆ رۆشنبیری ئایینی وته‌كی پێشكه‌ش كرد‌و وێڕای به‌خێرهێنانی میوان تیشكی خسته سه‌ر بایه‌خی كردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره خولانه بۆ خزمه‌تی وتاربێژن‌و مامۆستایانی ئایینی، گوتیشی: له‌و قۆناغه‌دا ئه‌رك‌و هه‌نگاوه‌كان پێویستیان به رۆشنبیری‌و هۆشیاری هه‌یه، به تایبه‌ت بۆ مامۆستایانی ئایینی كه ده‌بێ به هه‌ست كردن به به‌رپرسیارێتی خزمه‌ته‌كانیان زیاتر قوڵ بكه‌نه‌وه.
دواتر به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به بابه‌تێك له ژێر ناونیشانی (كاریگه‌ری وتاری هه‌ینی) به‌ژداری خوله‌كه‌ی كرد‌و، تێیدا به تێر‌و ته‌سه‌لی باسی له گرنگی وتاری هه‌ینی‌و ئامانج‌و ره‌هه‌نده‌كانی كرد‌و، ئه‌ركی وتاربێژانیشی سه‌باره‌ت به قۆناغی ئێستا چۆنیه‌تی وتارخوێندنه‌وه خسته روو، هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، كه ده‌بێ زانایانی ئایینی به‌و په‌ڕی هه‌ست كردن به به‌رپرسیارێتی ئایینی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ن‌و به هیچ شێوه‌یه‌ك له ئاراسته راسته‌قینه‌كه‌ی خۆی لای نه‌ده‌ن، گوتیشی: ئامانجی مینبه‌ر پێگه‌یاندن‌و تێگه‌یاندنی خه‌ڵكه‌و ئه‌وه‌ش له رێی بانگه‌وازی ته‌واوه ده‌سته‌ر ده‌بێ، كه بێگومان ئه‌مه‌ش بێ حیكمه‌ت نواندن سه‌ر ناگری، له كۆتایی بابه‌ته‌كه‌شی چه‌ندین رێنمایی‌و گرنگی باس كرد‌و كۆمه‌ڵێك خاڵی هاوچه‌رخی ئاراسته‌ی ئاماده‌بووان كرد.
دواتر بابه‌تی دووه‌می خوله‌كه به ناونیشانی ( جیاوازی نێوان سوننه‌و بیدعه)، له لایه‌ن به‌رێز د. مه‌لا مادح محمد به‌رزێوه‌یی پێشكه‌ش كرا، له‌و ته‌وه‌رشدا كۆڕگێر به تێروته‌سه‌لی تیشكی خسته سه‌ر بابه‌ته‌كه‌و له سه‌ره‌تاش پێناسه‌كی زانستی‌و جوانی هه‌ردوو چه‌مكه‌كه‌ی خسته روو، دواتر باسی له خاڵه جیاوازه‌كان كرد‌و، تیشكی خسته سه‌ر هه‌ندێ له‌و هه‌ڵانه‌ی ئه‌مرۆ به‌ناوی بیدعه‌و شتی تره‌وه موسڵمانانی پێ تۆمه‌تبار ده‌كرێ، له لایه‌كی تریشه‌وه وای به باش زانی مامۆستایانی ئایینی هۆشیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته بكه‌ن‌و نه‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ری هیچ كه‌س‌و لایه‌نێكه‌وه.
پاشان به‌رێز دكتۆر عه‌ره‌فات كه‌ڕه‌م ستونی مامۆستای زانكۆ بابه‌تێكی به ناونیشانی (هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی له هزری ئیسلامی‌دا) پێشكه‌ش كرد، له درێژه‌ی قسه‌كانی چه‌ندین ده‌ق‌و نمونه‌ی زیندووی خسته روو، له‌سه‌ر بایه‌خی ئیسلام به هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی‌و پارێزگاری لێكردنی، هه‌وره‌ها رۆڵی مامۆستایانی ئایینی به‌رز له‌و بواره نرخاند‌و داواشی لێ كردن هه‌وڵی زیاتر بده‌ن له پێناو قوڵكردنه‌وه‌ی زیاتری گیانی نه‌ته‌وه‌یی له‌هزری گه‌نجان‌و رۆڵه‌كانی میلله‌تدا.
جێی ئاماژه پێدانه له هه‌رسێ بابه‌تی خوله رۆشنبیریه‌كه ئاماده‌بووان به پرسیار‌و سه‌رنج خوله‌كه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ند كرد‌و له ئه‌نجامیش خوله‌كه بووه جێگه‌ی خۆشحاڵی به‌ژداربووان‌و هیوایان خواست ئه‌و جۆره هه‌نگاوانه به‌رده‌وام بن.
|